خوێندراوەتەوە: (3.8K)
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ و بە مەبەستی قیرتاو كردن، شەقامی مەلیك مەحمود لە سەرووی گوندی ئەڵمانی بۆ ژێر پردی دەباشان دادەخرێت.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی (شەقامی مەلیک مەحمود بەردەم مزگەوتی نائیلە خان سەروو گوندی ئەڵمانی بۆ ژێر پردی دەباشان نزیک نەخۆشخانەی شار) ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، کاتژمێر ٧ـی ئێوارە شەقامەکە بەربەست دەکرێت بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
دەشڵێت: داواکارین لە شۆفێران کە شەقامی تەنیشتی وەک جێگرەوەی هاتووچۆ بەکاربهێنن و پابەندی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بن و هاوکاری تیمەکانمان بن.
