خوێندراوەتەوە: (1.2K)

بەرەی گەل پەیامێکی توند ئاڕاستەی دامەزراوە دادوەرییەکان دەکات و دەڵێت” سەروەری یاسا بە تەواوی پێشێلکراوە.”

بەرەی گەل دووشەممە ١٣ی تشرینی یەکەم لەڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند” لەعێراق و هەرێمی کوردستان یاسا و سەروەری یاسا لە ژێر گومانێکی یەکجار زۆردان، هێزەی میلیشیایی لە سەروو یاسا و دەستورە.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، سەرۆکی دامەزراوەی دادوەری لەهەموو کەس زیاتر یاسا پێشێل دەکات، خۆی کردوە بە سیاسیەکی تەواو جوڵەپێکراو لەپێناو جێبەجێکردنی هەژمونە سیاسیە ئاراستەکراوەکان.

بەرەی گەل دەڵێت” و زەحمەتە قەناعەت بەوەبێنین کە دامەزراوەی سەربەخۆی سیاسی و نیشتیمانین، بەڵکو بەپێچەوانەوە کۆی گشتیان لەژێر پرسیاری قوڕسی شەرعی بوندان.”

ئەو حیزبە بە ڕوونی باس لەوەدەکات کە سەرۆکی دامەزراوەی دادوەری بە بەرچاوی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدڕال و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی دامەزراوە دادوەری و تەواوی دامەزراوە بالاکانی هەرێمی کوردستان، دەیان هەزار چەکدار جوڵە پێدەکات بەچەکی پێشکەوتو پەلاماری مالی کەسێکی ڕەسمی و سیاسی دەدات و بەئاگر و ئاسن کۆمەلکوژی ئەنجام دەدات .

ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوای شەڕی لالەزار کە لە نێوان لاهور شێخ جەنگی و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا، کە تێدا لاهور دەستگیرکراوە.

شەڕەکەی لالەزار

بەرەی گەل

لاهور شێخ جەنگی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 122 Today: 1,276 📊 Click Here