خوێندراوەتەوە: (1.2K)
بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران، داوا لە دانیشتوانی ناوچەکە دەکات، تەنها بۆ کاری پێویست سەردانی ناوچە شاخاوییەکان بکەن.
شەممە، ١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ڕایگەیاندوە ” ئەگەری شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین لە ئارادایە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن، و خۆتان بە دوور بگرن لەو دۆڵ و نشێویانەی ساڵانە مەترسی لافاو و کۆبونەوەی ئاویان لێ دەکرێت”.
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، لە دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆدا، لە هەندێ شوێن بارانی بە لێزمە دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵدایە، هەروەها پێشبینی بارینی بەفرێکی کەمیش دەکەن لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان.
کەش و هەوا
سۆران
بەفربارین
