شیلان عزالدین
دیسان هەڵبژاردنی درۆینە!!
سەبارەت بە هەڵبژاردن و باجدانە یاری ئامێزەکانی،لە لایەن حوکمەتە حیزبییە سیاسیە ناسیاسییەکانی کوردستانەوە!!
بەردەوام ئەوکردارە قێزەون و ناتەندروستە ، دووبارە ئەو پڕۆسە هەستیار و پڕ بەهایە لە کەشێکی نادیموکراسی لە بەرگی دیموکراسیدا لەبار دەبەن، بەهۆی ئەوەی هیچ کات کەسی بەئەزموون و شیاو لە شوێنی شیاو دانانێن! هەموو ئەزانین وڵات ئەقڵی زانا و دەستی ئەمین و دەنگی ئازا و بوێری پێویستە.
ئەوان کۆمەڵە کەسانێك و دەمووچاوانێك ئەکەن بەپاڵەوان و خەمخۆری خاك و میللەت و بەشان و باڵیاندا هەڵدەدەن، کە بەداخەوە ئەم کارەکتەرانەش خۆیان تاوانباری بەردەم خوا و خەڵك و خاکیان ئەکەن!! کە لە کاندیدانی پێش خۆیان ئەزموون وەرناگرن و باوەڕ بەو درۆ زەبەلاحەی حوکمەتە درۆزنەکەیان ئەکەن کە لە قاز خراپترن لە دەریای درۆ یەنە دەرەوەو تەڕیش نابن ، بەڕاستی مخابن!!
بەڕاستی بەداخەوە کە سیمای هەڵبژاردنیان شێواندوە ، دەنگ دەرانیان مەئویس و دڵشکاو و بێ هیوا کردوە و تۆراندویانن لە هەڵبژاردن ، دەنگەکانیانیان سوك و چروك و بێ بەها کرد، دەنگك پێدراوانیان دز و درۆزن و تاوانباری ناو مێژوو کرد، پەرلەمانێکی کارتۆنییان دروست کردوە…!
بەڵام لەلاتان ئاسایی بێ کە ئەو کارەساتە مەحاڵ و قورسانە ڕوودەدات لە بەرئەوەی لە سایەی ئەو دوو بنەماڵە تاتاری و قاجارییەوە یە کە لە بنەڕەت و ئەساسیانەوە کەسیان کوردی رەسەن نین.
ئیتر هیچ عەجیب و غەریب نییە کە ئەمە خەڵات و بەراتی چاکسازیەکانیان بێت بۆ میللەتی کورد و خاکی برینداری کوردستان .

