خوێندراوەتەوە: (5.9K)



حوسێن یوسف برای ئاڤێستا یوسف رایگەیاند، لەسەرەتای مانگی رەمەزانەوە خوشکەکەمان دەیویست لەگەڵ ئێمەدا گەشت ئەنجام بکات، هەربۆیە هۆکاری سەرەکی بۆ هەڵبژاردنی ئەو ناوچەیەی گەشتەمان لێکرد، دەگەرێتەوە بۆ حەزی ئاڤێستا، چونکە ئەو ناوچەیەی پێ جوان بووە و لەسەر داواکاریی ئەو شوێنەکە هەڵبژێردرابوو.

وتیشی، “هیچ شتێکی شاراوە لەم رووداوەدا نییە و ئەو دەنگۆ و گومانانەی دەربارەی رووداوەکە باسدەکرێت، ئەگەر گوێیان بۆ بگرین ئەوا دەبێت تەنها سەرقاڵی ئەو بابەتانە ببین”.

حوسێن ئاماژەی بەوەشدا، خۆشەویستی و پەیوەندیی نێوان خوشک و برا پێناسە ناکرێت، هەربۆیە هیچ برایەک قبوڵ ناکات لە بەرچاویدا خوشكێكی تووشی روداوێکی لەم جۆرە ببێت، بەڵام کاتێک خودا ویستی لەسەر هەرچییەک بێت هەر ئەو شتەش روودەدات”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 86 Today: 2,737 📊 Click Here