Screenshot
خوێندراوەتەوە: (1.5K)

دڵبەند جەمال عزیز

لە میانەی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان هەموو جارێک کۆمەڵێک فس فس پاڵەوان شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەرمان پێ ئاشنا دەکەن بۆ گەیشتن بە پلە و پۆستی باڵا لە کابینەکانی حکومەتدا.

پارتەکانی دەسەڵاتدار بەتایبەتی یەکێتی و پارتی کۆمەڵێک کاندیدی خۆیان بۆ ئەو پۆستانە دیاری دەکەن بۆ بوون بە ئەندامی پەرلەمان لە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکاندا کە زۆرجار ئەو کاندیدانە هیچ مەرج و پێداویستیەکی بوون بە ئەندامیان تێدا نیە تەنها وەکو ڕووکەش لەو شوێنانە دادەنرێن.

یەکێتی و پارتی زیاتر کار لەسەر ئەو کەسانە دەکەن کە لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان کار دەکەن بۆ ئەوەی هەر خۆیان لە کاتە هەستیار و پێویستەکان لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان بهێنن.

لە کاتی بانگەشەدا کۆمەڵێک کاندید بەرچاومان دەکەون بە کۆمەڵێک قسەی باق و بریق و کرداری بێ ئەنجام خەڵکی فریو دەدەن کە دەنگیان پێ بدەن هەر لە دوای دەرچوونیشیان باکیان بە دەنگدەرەکانیان نامێنێت.

بۆیە پێویستە خەڵکی کوردستان لەو کاتانەدا بە عەقڵ بڕیار بدەن دووربن لە فریودان بەقسەی کاندیدە بێمستەواکانی پارتەکانی سەر بە دەسەڵات چونکە زەرەرمەندی یەکەم هاوڵاتیانن لە گەورە کردنی ئەو کاندیدە بێ ئەزمونانە!

یەکێتی و پارتی هەندێک جار بە مەبەست کۆمەڵێک خەڵکی بێ ئەزموون کاندید دەکەن بۆ بڵاو کردنەوەی بێ هیوایی خەڵکی لە چوون بۆ دەنگدان و بڕوا نەبوونیان بە پڕۆسەی دیموکراسی و هەڵبژاردن کە لە ماوەکانی ڕابردوو بینیمان کە چەندین گۆرانیبێژ و بێژەر و خەڵکی بێئەزموون کاندید کران و بوون بە ئەندامی پەرلەمان ئەمەش زیاتر نا ئومێدی لەناو خەڵکدا بڵاو کردەوە.

داوا دەکەین کە خەڵکی کوردتان چاویان کراوەبێت لە کاتی دەنگدان بە کاندیدەکان کۆمەڵێ کەسی شیاو هەڵبژێرن بۆ ئەوەی داکۆکی بکەن لە مافەکانیان لەناو حکومەت.

By Razhan Ahmed

من ڕاژان ئەحمەد بەکالۆریۆسم هەیە لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی.نووسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای ناونیشان. I Razhan Ahmed. I have BA in English Language and Literature.I become an active writer and designer for Nawnishan's website.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 132 Today: 1,253 📊 Click Here