خوێندراوەتەوە: (5.6K)

ئەلیزابێس تسورکوف، ئەو لێکۆڵەرە ئیسرائیلی-ڕوسییەیە كە لەلایەن گروپی چەكدارەكانی عێراق بارمتە بوو، ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن سودانی و ترەمپ-ەوە هەواڵی ئازادكردنی ڕاگەیەنرا.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەلیزابێس تسوركوف، كە هاووڵاتییەكی ڕوسییە، توانیویانە ئازادی بكەن.

دۆناڵد ترەمپ، ئەمشەو لە پلاتفۆڕمی “Truth Social” بڵاویكردەوە، بەخۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم كە ئەلیزابێس تسوركوف، خوێندكاری زانکۆی پرینستۆن کە خوشکەکەی هاوڵاتییەکی ئەمریکییە، لەلایەن کەتائیب حزبوڵاوە ئازاد کرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەلیزابێس تسوركوف ئێستا بە سەلامەتی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە عێراق، دوای ئەوەی بۆ چەندین مانگ ئەشکەنجە درا. من هەمیشە بۆ دادپەروەری دەجەنگم و هەرگیز کۆڵ نادەم. حەماس، بارمتەکان ئازاد بکە، ئێستا”.

ئەلیزابێس تسوركوف دوای زیاتر لە 900 ڕۆژ لە دیلێتی ڕۆژی سێ شەممە ئازاد کرا و ڕادەستی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرا.

ئەلیزابێس تسوركوف کە هاوکات خاوەنی ڕەگەزنامەی ئیسرائیلی و رووسییە، خوێندکاری دکتۆرا و توێژەرێکی ئیسرائیلییە لە سیاسەتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ساڵی 2023ـەوە لە عێراق شوێن بزربوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 103 Today: 2,431 📊 Click Here