خوێندراوەتەوە: (1.2K)

کەشناسێکی کورد هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان و ئاگاداریان دەکاتەوە کە سبەیبارانی زۆر بەهێز و تەرزە دەبارێت و کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت.

ئاراس جەبار سارەزای کەشناسی بڵاویکردوەتەوە”سبەی سێشەمە تا کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ناو قوڵبوونەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور کە لەم قۆناخەدا بارستە هەوایەکی زۆر شێدار لەناوچەکانی باکوری سعودیەوە دەگاتە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی سارد و شێداریش کە لەدەریای ناوەراستەوە دێت “.

ئاشکراشی دەکات کە ئەم کەشوهەوایە زیاتر لە ئاستە بەرزەکانی بەرگەهەوادا کۆدەبێتەوە کە ئەمەش ئەبێتە هۆی دروستبوونی ناسەقامگیریەکی بەهێز لەکەشی ناوچەکەدا و دروستبوونی هەورەکان لەجۆری کەڵەکە هەوری سوپەرسێڵ بە توندی و هێزی جیاوازەوە لەسەر ناوچە جیاجیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە ئەم جۆرە هەورانەش بارستە و قەبارەیەکی گەورەیان هەیە بە بارانی زۆر بەهێز و تەرزەی زۆر و هەندێک جار بە تەرزەی گەورەوە دابارینیان ئەبێت کە لەماوەیەکی کەمدا مەترسی دروستەکەن لەسەر ئەو ناوچانەی کە دروست ئەبێت لەسەریان یان تێپەردەبێت بەسەریاندا بەهۆی زۆری بڕی دابارینەکانیان کە ئەبێتە هۆی دروستبوونی لافاوی خێرا و بەهێز “.

دەشڵێت” ، بۆیە لەماوەی ئاماژەپێکراودا لە رۆژی سێشەم تا بەرەبەیانی چوارشەمە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری دروستبوونی ئەم جۆرە هەورە ئەبێت هەر شوێنە و لەکاتێکی جیاوازدا واتا کاتژمێرێکی دیاریکراو پێشبینی ناکرێت کە بڵێین کام شوێن و ناوچە لەکام کاتژمێردا باروودۆخێکی لەو جۆرەی بۆ دروست ئەبێت ، بۆیە تەنها ئەتوانین بە دیاریکردنی ئەو ماوەیە ئاگادارتان بکەینەوە کە هەرێمی کوردستان لەو مەودایەدا لە بەهێزترین حالەتی ناجێگیری کەشوه”

کەشناسی

بارانبارین

تەرزە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 116 Today: 1,846 📊 Click Here