خوێندراوەتەوە: (956)

دەوڵەت باخچەلی، دوای سەردانەکەی شاندی پەرلەمان بۆ ئیمراڵی و گفتوگۆکردنیان لەگەل عەبدوڵا ئۆجەلان دەڵێت ” با تورکیا و گەلی تورکیا ئاشتی و ئارامی بەدەست بھێنن، با تیرۆر کۆتایی بێت، با کۆتاییشمان سێدارە بێت”.

سێ شەممە، ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، دەوڵەت بەخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە)، لە کۆبونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند “بڕیاری کۆمیسیۆنی پەرلەمان سەبارەت بە چوونە ئیمراڵی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆجەلان، هەنگاوێکی مێژووییە، بەشدارینەکردنی بەشێک لە لایەنەکانی کۆمیسیۆنەکە لە سەردانەکە، کاریگەریی لەسەر پرۆسەکە نابێت، جەهەپە و بەشێک لە لایەنەکانی دیکەی کۆمیسیۆن هاوڕا نەبوون بۆ چوونی شاندی کۆمیسیۆن بۆ ئیمراڵی، ئەوان لە ترسدا دەژین، بەڵام ئێمە بە دڵ و گیان لەگەڵ ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆرین”.

باخچەلی عەبدوڵا ئۆجەلان بە گرنگترین لایەنی بەڕێوبەری پرۆسەکە دەبینێت و ووتی “جدیترین موخاتەبەکانی پرۆسەکەیە، بانگەوازی کۆتایمان بریتییە لە بانگەوازی شکۆی نەتەوەیی و دامەزراندنی دەسەڵاتی تورکیای بێ تیرۆرلە سەدەی نوێدا”.

دوو شەممە، ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، شاندی کۆمسیۆنی “هاودەنگیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی”، بە نوێنەرایەتی سێ ئەندام لە فراکسیۆنەکانی، دەم پارتی، ئاکەپە و مەهەپە سەردانی دورگەی ئیمراڵیان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر “پرۆسەی ئاشتی”، دوای کۆبونەوەکە، لیژنەکە سەردانەکەیان بە ئەرێنی باس کرد.

پرۆسەی ئاشتی

تورکیا

باکوری کوردستان

دورگەی ئیمراڵی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 2,197 📊 Click Here