ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ خولی شەشەم بەڕێوەدەچێت، ٢١.٤٠٤.٢٩١ کەس لە تەواوی عێراق مافی دەنگدانیان هەیە.
سێشەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ خولی شەشەم لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کۆمسیۆن دەڵێت” بۆ ئەم ڕۆژە ٨٧٠٣ بنکەی دەنگدان و ٣٩ هەزار و ٢٨٥ وێستگەی دەنگدان ئامادەکراوە.”
لە هەرێمی کوردستانیش، ٣.٠٦٨.٣٥٠ کەس مافی دەنگدانیان هەیە ئەمڕۆ لەو ژمارەیە ٢.٨٤٤.٥٠ کەس لە مافی دەنگدانیان لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی هەیە، هەروەها، لە بازنەی سلێمانی و هەولێر زیاتر لە دوو ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەیە و لە بازنەی دهۆک زیاتر لە ٧٠٠ هەزار کەس مافی دەنگدانی هەیە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە عێراق، ڕەوتی نیشتمانیی شیعە بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر، کە لە هەڵبژاردنی پێشوودا ٧٣ کورسیی بەدەستهێنابوو، بە فەرمی بایکۆتی پرۆسەکەی کردووە. ئەمەش پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ڕێژەی بەشداری لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقدا هەبێت، جونکە لایەنگرانی سەدر بە ملیۆنان کەس هەژمار دەکرێن بەو پێیە سەرۆکایەتی گەورەترین ڕەوتی شیعەیە لە عێراق.
هاوکات، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی تشرینی دووەم دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو لە تەواوی عێراق ڕێژەی بەشداریکردنی ٨٢٪ بوو لە هەرێمی کوردستانیش ٩٨٪ بوو، هەروەها زۆرترین دەنگی پوچەڵ لە هەرێم بوو بە تایبەت لە بازنەی سلێمانی.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە ژمارە:
٧٧٦٨ کۆی ژمارەی کاندیدەکانە
٥٥٢٠ کاندیدی پیاو هەیە
٢٢٤٨ کاندیدی پیاو هەیە
٣١ هاوپەیمانی سیاسی هەیە
٣٨ پارتی سیاسی هەیە
٢٣ کاندیدی سەربەخۆ هەیە
٥٦ کاندید بۆ کورسی کۆتا هەیە
بەگوێرەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ٣٢٩ کورسییەکەی پەرلەمان بەمشێوەیە بەسەر ١٨ پارێزگاکەی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشکراون و هەر پارێزگایەک بازنەیەکی هەڵبژاردنە:
دهۆک: ١١
کۆتای ژنان: ٣
سلێمانی: ١٨
کۆتای ژنان: ٥
هەولێر: ١٥
کۆتای ژنان: ٤
کەرکووک: ١٢
کۆتای ژنان: ٣
نەینەوا: ٣١
کۆتای ژنان: ٨
سەڵاحەددین: ١٢
کۆتای ژنان: ٣
دیالە: ١٤
کۆتای ژنان: ٤
بەغدا: ٦٩
کۆتای ژنان: ١٧
بەسرە: ٢٥
کۆتای ژنان: ٦
زیقار: ١٩
کۆتای ژنان: ٥
بابل: ١٧
کۆتای ژنان: ٤
ئەنبار: ١٥
کۆتای ژنان: ٤
نەجەف: ١٢
کۆتای ژنان: ٣
واست: ١١
کۆتای ژنان: ٣
دیوانیە: ١١
کۆتای ژنان: ٣
میسان: ١٠
کۆتای ژنان: ٣
کەربەلا: ١١
کۆتای ژنان: ٣
موسەننا: ٧
کۆتای ژنان: ٢
زانیاریی زیاتر: پێکهاتەکانی کوردانی فەیلی، کوردانی ئێزدی، شەبەک، کریستیان و سابیئەی مەندائی نۆ کورسیی کۆتایان بۆ دیاریکراوە و بۆ پێکهاتەکان هەموو عێراق یەک بازنەیە و بەمشێوەیە کورسییەکان دابەش کراون:
٠ پێنج کورسی بۆ کۆتای کریستیان لە پارێزگاکانی؛ هەولێر، دهۆک، نەینەوا، کەرکووک و بەغدا.
٠ یەک کورسیی بۆ کۆتای کوردانی ئێزدی لە پارێزگای نەینەوا تەرخان کراوە.
٠ سابیئەی مەندائی یەک کورسییان لە بەغدا بۆ دانراوە.
٠ پێکهاتەی شەبەک یەک کورسییان لە نەینەوا بۆ دانراوە.
٠ کوردانی فەیلی مافی یەک کورسیی کۆتایان لە پارێزگای واست پێدراوە.
هەڵبژاردنی عێراق
هەرێمی کوردستان
دەنگدانی گشتی
