ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر داوای چین و رووسیا کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و سزاکانی سەر تاران.
هەینی ٢٦ی ئەیلول ئەنجومەنی ئاسایش کۆدەبێتەوە و بڕیارنامەیەک دەخرێتە دەنگدانەوە کە لە لایەن چین و روسیا پێشنیاز کراوە.
بڕیارنامەکە پێشنیازی درێژکردنەوەی ماوەی هەڵپەساردنی سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ئێران، بۆ ماوەی شەش مانگ دەکات.
لای خۆشییەوە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان بە ئاژانسی فڕانس پرێسیان راگەیاندووە، چاوەڕوان ناکرێت پڕۆژەبڕیارەکە دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر ئیمانۆئێل ماکڕۆن سەرۆکی فەڕەنسا هۆشداری دابوو بە ئێران کە ئەگەر تا کۆتایی ئەم مانگە مەرجەکانی سێ ولاتی ئەوروپی قبوڵ نەکات ئەوا لە سەرەتای مانگی داهاتوو سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سەری دەگەڕێتەوە.
ئەنجومەنی ئاسایش
ئێران
