خوێندراوەتەوە: (1.7K)

پلەکانی گەرما لە ئێستا لە سلێمانی ١٨ پلەی سیلیزییە و بەمەش ئەمشەو فێنکترین شەوە لە سەرەتای وەرزی هاوینەوە.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە فەیس بووک بڵاویکردەوە کە ئەمشەو سلێمانی فێنکترین شەو تێپەڕ دەکات بە جۆرێک کە لە یەکەمین خولەکەکانی یەکشەممە ٢١ی ئەیلوول پلەی گەرما ١٨ پلەی سیلیزییە.

کەشی ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش ئێستا بەم جۆرەیە:

هەولێر: ٢٢

دهۆک: ٢١

کەرکووک: ٢٤

لای خۆشییەوە کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا جەخت لە نزمبونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت کە سبەی یەکشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

سلێمانی

کەشوهەوا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 1,863 📊 Click Here