پسپۆڕی کەشناسی عێراقی پێشبینی کرد کە دەستپێکردنی وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ لە زۆربەی شارەکانی سەرتاسەری وڵات لاوازتر دەبێت لە ئاستی مامناوەند.
ئەمڕۆ سێشەممە، سادق عەتییە، ڕاگەیاند” وەرزی بارانبارین کە بەزۆری لە دوای ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمەوە دەست پێدەکات، دابەش دەکرێت بەسەر دوو قۆناغدا، قۆناغی یەکەم تا ١ی کانونی یەکەم دەخایەنێت، قۆناغی دووەمیش لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمەوە تا سەرەتای مانگی ئازار بەردەوام دەبێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی یەکەم لەڕووی بڕی بارانبارین کەمتر دەبێت لە ئاسایی”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ” بارانبارینی ئەمساڵ کەمتر بووە لەوەی پێشبینی دەکرا و لە هەندێک پارێزگا ناگاتە ئاستی خوازراو” و دەشڵیت” مانگی تشرینی دووەم لە دە رۆژی سەرەتای مانگدا بارانبارین کەم دەبێت.
عەتیە ڕوونیشیکردەوە، بە پێی پێشبینییەکان بارانبارین وردە وردە لەدوای مانگی تشرینی دووەمەوە دەستپێدەکات، بەڵام هیچ نیشانەیەکیش نییە بۆ وەرزی بارانبارینی زۆر.
کەشناسی
پلەکانی گەرما
باران

