خوێندراوەتەوە: (1.0K)

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر چوار کەس و١٢ کۆمپانیای ئێرانی لە هۆنگ کۆنگ وئیماراتدا، سەپاند.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە سزای بەسەر تۆڕێک لە ناوەندە داراییەکانی ئێران کە چوار کەس و ١٢ کۆمپانیا لە هۆنگ کۆنگ و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لەخۆ دەگرێت سەپاندووە ، بەهۆی ڕۆڵی ئەوان لە گواستنەوەی داهاتی نەوتی ئێران بۆ سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی، سزای سەپاندووە.

ئاشکراشی کردووە کە ئەم پارانە بۆ هێزی قودسی سوپای پاسداران و وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی دابین کراوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا زیادی کرد: سوپای پاسداران و وەزارەتی بەرگری ئەو پارانە بۆ پشتیوانی لە گرووپە میلیشیاکانی هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە و پەرەپێدانی چەکی پێشکەوتوو لەوانە مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کەڵکیان وەرگرتووە.

ئێران

ئەمریکا

سزا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 96 Today: 841 📊 Click Here