خوێندراوەتەوە: (1.1K)

ئینستیتیوتی ئەوروپی بۆ لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا: “ئەمریکا بیر لەوە دەکاتەوە دان بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە عێراقدا نەنێت”.

کەمتر لە مانگێکی ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئینستیتیوتی ئەوروپی بۆ لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوە و کە زانیاری تێدایە لەسەر ڕەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن، و دەڵێت ” ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە هاوکاری هەر حکومەتێک بکات، کە گروپه چەکدارەکان لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا هەبن”.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، هەڵوێستی ئەمریکا لە چوارچێوەی سیاسەتی “زۆرترین فشار”دا دێت کە واشنتۆن لە ساڵی ٢٠٢٤ەوە بە ئامانجی سنوردارکردنی دەسەڵاتی ئێران لە عێراق پەیڕەوی دەکات.

بڕیارە ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، دەرکردنی ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدایە ڕۆژی ١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا چەند کەسایەتی و کۆمپانیای لە عێراق خستە لیستی قەدەغەکراوەوە، بە هۆکاری هاوکاریکردنی ئێران و سپیکردەنەوەی پارە بۆ سوپای پاسداران و حزبوڵا.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەمریکا

عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 749 📊 Click Here