خوێندراوەتەوە: (1.5K)
دوای ئەوەی لە قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ بەرامبەر ئایسلەندا بە کارتی سوور دەرکرا، ئۆریلیان چوامینی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید بۆ دوو یاری لەگەڵ هەڵبژاردەکەی سڕکرا.
چۆامێنی لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیال لەگەل فەرەنسا بەرامبەر ئازەربایجان و ئایسلەندا لە پشووی نێودەوڵەتی مانگی داهاتوودا بەشداری ناکات.
سڕکردنی چۆامێنی، ئازارەکانی دیدیە دیشامپی ڕاهێنەری فەرەنسی زیاتر دەکات، کە لە هەمان کاتدا عوسمان دێمبلی و دیزیری دوێ و ڕایان چێرکی ئەگەری هەیە ویلیام سالیبا و ئێدواردۆ کاماڤینگاش ئامادە نەبن.
