کۆمپانیای “ئێم جەی هۆڵدینگ”، وەک بەشێک لە ئەرکی نیشتمانی و مرۆیی خۆی، دەستپێشخەرییەکی گەورەی ڕِاگەیاند.
کۆمپانیای “ئێم جەی هۆڵدینگ” هەستا بە دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی خوێندن بۆ (٥٣٠) خوێندکاری خاوەن پێداویستی تایبەت.
بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆمپانیاكە، ئەم هەنگاوە، کە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن، بە سپۆنسەری و پشتیوانی ڕاستەوخۆی “مەریوان حاجی جەمال” ئەنجامدراوە.
“ئێم جەی هۆڵدینگ” باوەڕی وایە کە خوێندن مافێکی بنەڕەتی هەمووانە و نابێت هیچ منداڵێک بەهۆی بارودۆخی تایبەتییەوە لەم مافە بنەڕەتییە بێبەش بکرێت.
کۆمپانیاکە ئەم دەستپێشخەرییەی وەک دەستپێکێک دەبینێت و هیوادارە ببێتە هاندەر و بانگەوازێک بۆ سەرجەم خێرخوازان و سەرمایەدارانی کوردستان، بۆ ئەوەی پێکەوە کار بکەن لە پێناو دابینکردنی ئایندەیەکی گەشتر بۆ ڕۆڵەکانی نیشتمان و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی یەکسانتر.
