خوێندراوەتەوە: (68)

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی بانگەشەکەی دۆناڵد ترەمپ دا دەڵێت” هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لەسەر بنەمای دەستهەڵگرتنی وڵاتەکەی بێت لە پیتاندنی یۆرانۆم قبووڵ ناکرێت و بە خەیانەت دەزانرێت”.

پێنجشەممە ٢٠ی تشرینی دووەم عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هێڵی سووری وڵاتەکەی بۆ دانوستانە ئەتۆمییەکان دیاری دەکات و وەڵامی ئیدیعاکانی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە.

عەباس عێراقچی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند” هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لەسەر بنەمای سفری یۆرانیۆمی پیتێنراو بێت، بە خیانەت دەزانن و هەرگیز قبوڵی ناکەن، چونکە بەرنامە ئەتۆمییەکە بە شانازیی خەڵک و گەلی ئێران دادەنێن”.

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەڵێت” هاوکارییەکان تەنیا لە چوارچێوەی ئەو وێستگانەیە کە بەر بۆردوومان نەکەوتوون و پەیوەندییان لەگەڵ ئاژانسەکە پەیوەست نییە بە وێستگە ڕووخاوەکانەوە”.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ هۆشداری دابوو لەوەی ئەگەر ئێران دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتەوە بۆ جارێکی دیکە هێرش دەکەنەوە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئەم وڵاتە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی سێشەممە ١٨ی تشرینی دوەم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە ڕایگەیاند” کۆماری ئیسلامی زۆری پێداگرە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن”، ئاماژەی بەوەشکرد” دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات دەستیپێکردووە و رەنگە ئێران رێککەوتن بکات”.

ئێران

ئیسرائیل

ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 96 Today: 1,991 📊 Click Here