ئەندامێکی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند” کشانەوە لە پەیماننامەی NPT و گرتنەبەری سیاسەتی ناڕوونی و تاقیکردنەوەی بۆمبی ئەتۆمی تاکە ڕێگان کە دەتوانن ئێران لە چارەنووسی عێراق و لیبیا بپارێزن”.
شەممە ٢٠ی ئەیلول، ئەحمەد نادری، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاویکردەوە”زۆر جار وتوومە و ئێستا بە ڕوونیتر دووبارەی دەکەمەوە کە تاکە ڕێگە بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئێران و ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمییە”.
وتیشی “کشانەوە لە NPT و گرتنەبەری سیاسەتی ناڕوونی و دواجار تاقیکردنەوەی بۆمبی ئەتۆمی تاکە بژاردەن کە دەتوانن ئێران لە چارەنووسی عێراق و لیبیا بپارێزن، ڕایگەیاند کە کاتی ئەوە هاتووە بڕیاری قورس بەڵام پێویست بدرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە وڵاتانی ئەوروپی هۆشداری دەدەن لەوەی ئەگەر ئێران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی سازش نەکات تاوەکوو کۆتایی ئەم مانگە سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئەو وڵاتە چالاک دەکرێتەوە”..
ئێڕان
ئەحمەد نادری
چەکی ئەتۆم
