وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە قوتابخانەکان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزاوە بە داخراوی دەمێنێتەوە و پشتڕاستی کردەوە کە ڕێژەی تووشبوون بە و ئەنفلۆنزا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە زۆربەی پارێزگاکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
سەرۆکی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕوونیکردەوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ ڕەنگە وڵات ڕووبەڕووی پچڕانی تەندروستی ببێتەوە، داوای لە هاووڵاتیان کرد پابەندی یاساکانی خۆپاراستن و هەواگۆڕکێی دروست و دوورکەوتنەوە لە شوێنە قەرەباڵغەکان بن.
داتاکانی سیستەمی چاودێری پەتازانیی ئێران دەریدەخەن کە لە هەفتەی دووەمی ئەم مانگەوە ڕێژەی تووشبوون بە ئەنفلۆنزا زیادی کردووە و بەپێی زانیارییە فەرمییەکان بەرزترین ڕێژەی تووشبوون لە منداڵان و هەرزەکاران تۆمارکراوە.
هاوکات کۆمپانیای چاودێری کوالیتی هەوای تاران ڕایگەیاند کە تێکڕای پێوەرەکانی کوالیتی هەوا لە پایتەخت گەیشتووەتە ١٤٢، بەمەش لە پۆلی “ناتەندروست بۆ گروپە هەستیارەکان” دادەنرێت، هاوکات پێوەرەکان لە ٢٠ وێستگەی پێوانەدا مەودای “سوور”یان تێپەڕاندووە، وێستگەکانی گۆڕەپانی فاتح و شەهردەری بەرزترین ئاستی پیسبوونیان تۆمارکردووە بە پێوەرێک کە ١٨٠ بووە.
دەسەڵاتدارانی تاران، مەشهەد، تەورێز، ئیسفەهان، کەرەج و شارەکانی دیکە بڕیاریان داوە کە لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا بگۆڕدرێن بۆ سیستمی خوێندنی ئۆنلاین بۆ قوتابخانە سەرەتاییەکان، باخچەی ساوایان و پۆلەکانی ئامادەکاری.
ئێران
ئەنفلۆنزا
