خوێندراوەتەوە: (1.6K)

بڕیارە ئیسرائیل و سوریا رێککەوتنی ئەمنی واژۆ بکەن و بە پێی رێککەوتنەکە ئیسرائیل دەتوانێت ئاسمانی سوریا بە دژی ئێران بەکار بێنێت.

كەناڵی سكای نیوز عەرەبی بڵاویكردەوە بڕیارە رێككەوتننامە ئەمنیەكەی نێوان سوریاو ئیسرائیل سبەی چوارشەممە یان پێنج شەممە بەفشاری ئەمریكا واژۆ بكرێت و بەو پێیەش پێویستە سوریا سوپاو چەكە قورسەكانی لەباشوری وڵاتەكەی بكشێنێتەوە.

هەروەها دیمەشق بۆی هەیە تەنیا هێزی پۆلیس لەسوەیداو ناوچەكانی دروز بڵاوبكاتەوەو لەهەمان كاتیشدا ئیسرائیل بۆی هەیە ئاسمانی سوریا بەكار بهێنێت لەدژی ئێران.

ئاماژە بەوەشكراوە كە بەپێی ڕێككەوتنە ئەمنیەكە سوپای ئیسرائیل لەبەرزاییەكانی جەبەل شێه و تەلحارەی باشوری سوریا بۆ چاودێریكردن دەهێڵێتەوە.

ئیسرائیل

ئێران

سوریا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 125 Today: 2,018 📊 Click Here