ئیسرائیل راگه‌یاند” نزیكه‌ی ٤٠ هەزار چه‌كداری گه‌مارۆدراوی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی كه له ناو یه‌كێك لهتونێلهكانی ناوچه‌ی ره‌فه‌ح گیریان خواردەوە.”
ئاژانسی رۆیته‌رز، پێنجشەممە ٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، بڵاویکردەوە” ماوه‌ی چه‌ند مانكێگه نزیكه‌ی ٢٠٠ چه‌كداری حه‌ماس له‌ناوچه‌ی ره‌فه‌حی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای ئیسرائیل له‌نێو تونێڵێكدا گه‌مارۆ دراون و ژماره‌یه‌كیش له‌و چه‌كدارانه كه ئاووخۆراكیان نه‌ماوه لهكاتیهاتنه ده‌ره‌وه‌یان لهتونێلهكه ڕووبه‌رووی هێزه‌كانی ئیسرائیل بوونه‌ته‌وه‌و كوژراون و هه‌ندێكیش خۆیان به‌ده‌سته‌وه داوه.”
بەپێی ڕاپۆرتەکە، تا ئێستا نزیکەی ٤٠ هەزار چەکداری حەماس کە لە ناو تونێلەکانن گەمارۆدراون.
سەرچاوەکان بە ڕۆیتەرزیان وتەوە” حەماس لە نێوان ٣٠ بۆ ٩٠ ملیۆن دۆلار خەرج کردووە و ٦٠٠ هەزار تۆن کۆنکرێتی به‌كارهێناوه بۆ دروستکردنی ١٣ تونێل.” هەروەها تێچووی دروستکردنی بەشێک لە تونێلەکانیشی بە سێ ملیۆن دۆلار خەمڵاندووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە شەڕی ئیسرائیل و حەماس کۆتایی هاتووە کە تێدا زیاتر لە ٦٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی غەزەی تێدا کۆژرا.
ئیسرائیل
حەماس
غەزە
