خوێندراوەتەوە: (1.5K)

سەچاوەیەکی باڵا لە واشنتۆن وردەکارییەکانی دیداری نێوان تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات.

تۆمار باراک ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردو لە بەغدا لەگەڵ سودانی کۆبووەوە و تێیدا باسیان لە دۆخی سوریا و ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کردووە، ئەمە بەپێی بەیاننامەیەکی حکومەتی عێراق.

بەڵام سەرچاوەیەکی باڵا لە واشنتۆن بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە” تۆم باراک سەرکردەکانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە ئیسرائیل پلانی هەیە بەردەوام بێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی تا حیزبوڵڵا و گروپە چەکدارەکان بە تەواوەتی لە چەک دادەماڵرێن.”

هەروەها، هەڕەشەی ئەوەشی کردوە کە هەر گروپێکی چەکداری عێراق بەشداریی لە چالاکییە سەربازییەکان بکات، ئیسرائیل بەبێ هیچ دەستوەردانێکی ئەمریکا، لێیان دەدات و بۆردومانیان دەکات.

ئەو سەرچاوەیەش دەڵێت” تۆم باراک داوای لە بەغدا کرد کە گروپە چەکدارەکان کۆنتڕۆڵ بکات و رێگریی بکات لە هەر پشتیوانییەک کە بتوانێت هاوکاری حزبوڵای لوبنان بکات.”

ئاماژە بەوەشکراوە، قسەکانی تۆم باراک بۆ سودانی دانوستان نەبووە، بەڵکو پەیامێکی توند بوە کە ئەگەر میلیشیا عێراقییەکان دەستوەردان بکەن، عێراق دەبێتە گۆڕەپانی شەڕ.

عێراق

ئیسرائیل

گروپە چەکدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 183 Today: 1,047 📊 Click Here