ئەندامێكی كۆنسەی سەرۆكایەتی كۆما جگاكێن كوردستان “كەجەكە” ڕایددەگەیەنێت، دەبوو تا ئێستا ئۆجالان ئازاد بکرایە و لە پەرلەمانی تورکیادا قسەی بکردایە و دەشڵێت: هاکان فیدان ناهێڵێت دیمەشق و ئیدارەی خۆسەر بگەنە ڕێککەوتن.
زوبێر ئایدار، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی كەجەكە ڕایگگەیاندووە، دەبوو تا ئێستا عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری زیندانیکراوی پـەکـەکە، ئازاد بکرایە و لە پەرلەمانی تورکیادا قسەی بکردایە.
ڕاشیگەیاندووە، کەسانێک لەناو دەوڵەتی تورکیادا هەن کە دەیانەوێت کێشەی کورد چارەسەر بێت و پڕۆسەکە سەرکەوتوو بێت و تێکەڵبوونەوەی کورد لە دەوڵەتی تورکیادا بە واتای دەستبەرداربوون لە ماف و ناسنامەی کورد نییە.
دەشڵێت: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، بە توندوتیژی قسە دەکات و لێدوانەکانی دژی کوردن و هەر ئەوە ناهێڵێت حکومەتی سووریا و ئیدارەی خۆسەر (لە باکوور و ڕِۆژهەڵاتی سووریا) بگەنە ڕێککەوتن.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا تەرخانکراوی دارایی وەزارەتی جەنگ بۆ ساڵی 2026 پەسەندکرد و بڕی130 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە” تەرخان کردووە.
لەو پارەیە 65 ملیۆن دۆلاری بۆ مووچەی هێزەکانی هەسەدەیە، بڕی 15 ملیۆن دۆلاری بۆ راهێنان و کڕینی چەکە، 32 ملیۆن دۆلاریش بۆ هاوکاری لۆجستی و چاککردنەوە و وەرشەیە.
