جوانڕۆ عەزیز ئەحمەد
بە پێی یاسای ده ستورى عێراق و هەڕێمی کوردستان هه موو هاولاتییه ک مافی به ئازادی ، ڕاگەیاندن ، چاپکردن ، میدیای کۆمەڵایەتی و دامه زراندنی چالاکی ئاسایی هەیە .
بەڵام بەهۆی پارچە پارچەبوونی عێراق بەسەر چەند حیزبوو میلیشیایەکەوە ئازادی تاک سنوردارە بە پێی ئەو ناوچەیەی تیایە ئەژی ،ئازادی تاک تا ئەو ڕادەیە سنوور دارە کە بەپێی حەزوو ویستی ئەو حیزب و میلیشیایەبێ.
بەداخەوە ئەو حیزب و میلشیایانە بەشێوازیک ڕەگیان داکوتیوەو باڵەدەستن لە ناو حکومەت و دادگاکانا هیچ جیوازیەک نابینی لە نێوان حیزب و حوکمەت و دادگاکان ، ئەمە بۆتە هۆی بەرتەسک بوونەوەی ئازادی ڕادەربڕین و نەبوونی دادگایەکی سەربەخۆ .
هەرێمی کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپی دەڕوات لە ڕووی سیاسی و ئابووری کۆمەلایەتی و ئازادی ڕادەربڕینەوە بە هۆی کۆمەڵێک حیزب و میلیشیای چەکدارەوە (پارتی دیموکرتی کوردستان ،یەکێتی نیشتمانی کوردستان ) کە دەستیان گرتوە بەسەر جمەگە هەستیارەکانی حومەتا بۆ مەرامە پیسوگڵاوەکانی خۆیان و مانەوەیان لە کورس دەسەڵات و دزین و داگیرکردنی سەروەتوو سامانی وڵات .
بۆیە ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان و ئازادی خوازانی مەدەنی بێدەنگ نەبونوو بێدەنگ نابن لە ئاست نەبونی پێداویستیە سەرەتایەکانی (ئاو ،کارەبا،موچە) و دزین و داگیرکردنی سەروەتوو سامان وڵات و فرۆشتنی خاک و خیانەت کردن لە نیشتمان ، بۆیە کاتێک بەدەنگێکی بوێر یان بەنووکی قەڵەمەکانیان پەردە لەسەر گەندەڵی ودزی و مافیاگەریەکانیان هەڵدەدرێتەوە تووشی گرتن وکوشتن و لێدان دەبنەوە .

