خوێندراوەتەوە: (1.2K)

وەزارەتی دەرەوەی کوەیت ڕایگەیاند” پاراستنی سەروەری خاکەکەیان لە پێشینەی کارەکانیانە و مافی تەواوی خۆیانە وەڵامی هەر هێرشێک بدەنەوە کە لەناو خاکی عێراقەوە ئاڕاستەی وڵاتەکەیان دەکرێت.”

ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ نیگەرانییە قووڵەکانی ئەو وڵاتە لە تێکچوونی دۆخی ئەمنی ناوچەکە و بە ئامانجگرتنی سنوورەکانیان.

هاوکات فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای سووریا ئاشکرای کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی بەرفراوان لە ڕێگەی چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە سەر بنکەکانیان لە نزیك سنووری عێراق.

بەڵام هێزەکانیان توانیویانە بەشێکی زۆری ئەو درۆنانە بخەنە خوارەوە و هێرشەکە تێکبشکێنن، ئێستاش لە هەڵسەنگاندنی بژاردەکاندان بۆ دانانی وەڵامێکی گونجاو و توند بۆ بێکاریگەرکردنی هەر هەڕەشەیەکی تر.

ئەم پەرەسەندنانە نیشانەی فراوانبوونی بازنەی ململانێکانن لە ناوچەکەدا، بەجۆرێک کە وڵاتانی دراوسێی عێراق چیتر بێدەنگ نابن بەرامبەر ئەو گروپە چەکدارانەی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دەوروبەر بەکاردەهێنن.

ئەمەش فشارێکی زۆری خستووەتە سەر حکومەتی بەغداد بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە سووتانی ناوچەکە لە جەنگێکی ناوخۆیی و هەرێمیدا.

عێراق

کوەیت

سووریا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 10 Today: 17 📊 Click Here