سه‌ركرده‌یەک له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان ئاشکرای دەکات کە هیچ نیازێک نییە بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی به‌بێ محه‌مه‌د شیاع سودانی و هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی و خواستێكی رون له‌نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا هه‌یه بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ سودانی و مانه‌وه‌یان له‌ناو هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێزدا.
رۆژی هەینی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ مه‌حمود حه‌یانی، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان له لێدوانێكدا بۆ میدیای عێراقی وتویه‌تی، هیچ نیازێك له‌لای هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بونی نییه بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی به‌بێ محه‌مه‌د شیاع سودانی و هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، هه‌ر جوڵه‌یه‌كی سیاسی له‌نێو په‌رله‌مانی نوێ‌دا، هه‌ماهه‌نگ و له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرێن له‌باره‌ی پێكهێنانی كوتله‌یه‌كی نوێی په‌رله‌مانی، درون له راستی و پشتبه‌ستو نین به هیچ پێدراوێكی واقیعی.
حه‌یانی وتیشی” خواستێكی رون له‌نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا هه‌یه بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ سودانی و مانه‌وه‌یان له‌ناو هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێزدا، ئه‌وه‌ش نه‌ك ته‌نیا له‌به‌ر هۆكاری ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی حكومه‌تی داهاتو به‌نده به كوتله‌یه‌كی سیاسی یه‌كگرتوه‌وه كه بتوانێت ئیداره‌ی هاوسه‌نگییه‌كان بدات له‌نێو په‌رله‌مانی نوێ‌دا”.
