ئاسۆ جەمال سدیق
چۆن کورد لە یاریزانێکی سیاسی گەورە خاوەن ژمارە و نفوس بەکارهێنرا وەک کارتی فشار
لە ئێستادا رەوشێک هەیە لە سوریاو ناوچەکە کە بەتەواوەتی کاردەکرێت بۆ لاوازکردنی هەژموونی ئێران و شیعە لە ناوچەکەدا ئەویش لەڕێگەی لاوازکردنی سیاسی و ئابوری و هەتا جەنگی و گورزی سەربازی ئەگەر ویستیان و پێویستی کرد
ئەمە چۆن ڕوویدا؟؟
دوای ئەوەی ئەمریکا ویستی بارودۆخی سوریا وەک خۆی بهێڵێتەوە و هەندێک مومامەتەڵە بە کارتی کوردەوە بکات تا یەکلایی کردنەوەی کێشەی ئێران بەڵام لە نێوەندەدا تورکیا و وەڵاتانی خلیجی عەرەب پشتگیری ئەم پڕۆژەیان نەکرد تاوەکوو پڕۆژەی سوریا یەکلایی نەکرێتەوە
هەربۆیە تورکیاو سعودیە و قەتەر بە توندی و لە ڕێگەی وەعدان بە ترەمپ بە پارە و بازرگانی زیاتر لەگەڵی ترەمپیان وەستاند
بەڵام ئیسرائیل بەمە ڕازی نەدەبوو بەڵکوو پەلەی بوو لە گورزی سەربازی بۆ ئێران
ئالێرەوە نەگبەتی و ڕەنجەڕۆی کورد دەستیپێکرد کاتێک ئیسرائیل ڕازیکرا بەوەی باشوری سوریا وەربگریت و لە بەرامبەردا ئەمریکا ڕۆژئاوای کوردستان تەسلیم بەحوکمەتی سوری بکات بەو مەرجەی بەڵێن بدەن لەگەڵ لێدان لە ئێران لە ئایندە و داغڵ بوونی عێراق بەشەڕەکە لەگەڵ سونەکانی عێراق شەڕی شیعەی عێراق و حەشدی شەعبیان بۆ بکەن
لەم نێوەندەدا کورد نەیدەتوانی ڕۆڵەیەکی گوێڕایەڵ و خاوەن هێزبێت بۆ جەنگ دژی ئێران و شیعەی عێراق بەڵام ئەحمەد جۆلانی و گروپە تیرۆرستیەکانی نەک تەنها ڕۆڵەیەکی گوێڕایەڵ بەڵکوو دەسکەلایەکی چاک و ڕق لەدڵن بۆ شیعە لە هەرکوێی جیهان بێت
ئەمریکاو ئیسرائیل و تورکیا ووڵاتانی خلیج نایانەوێت ولەبەرژەوەندیان نیە کە کورد خاوەن هێزبیت لەم کاتەدا بەڵام لەدوای یەکلاییکردنەوەی کێشەی ئێران و شیعەی عێراق من پێموایە جارێکی تر ئەمریکاو ئیسرائیل لە سوریا هێز بدەنەوە بەکورد لە سوریاو عێراق بۆ لە قاڵبدانی سونە چونکە لە وڵاتانی زلهێز دەیانەوێت دەوڵەتانی ناوچەکە هاوسەنگ بن کاتێک کێشەکانیان چارەسەردەکەن
باشترین نمونەش دروستکردنی ئەو هاوپەیمانیە بوو لە نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ بۆ لە قاڵبدانی پارتی کە لەلایەن ئەمریکاوە جێبەجێکراوە و خۆی لەخۆیدا لە ئێستادا پارتی عیلاقاتی دەرەوەی بەهێزترەو لە وڵاتانی دەرەوە بەڵام بەم کارەی کرا بۆ بچوکردنەوە و لەقاڵبدانی کوردبوو بەلێدانی ناڕاستەوخۆ لە پارتی
بەداخەوە بۆیە لە ئێستا لەڕووی سیاسیەوە باشور شکێنرا بەدوری ناگرم هێرشکردنە سەر ئێران شکاندنی سەربانی باشوریشی لەدوابێت چونکە لە ئێستادا تورکیا و خەلیج دەیانەوێت کورد و ئێران هاوتا پشان بدەن لای ئەمریکا
وە ڕۆژئاواش لەڕووی سیاسی و سەربازیەوە شکێنرا
