خوێندراوەتەوە: (54)

بروسک جەلال

عێراق و هەرێمی کوردستان ئێستا لە ناو قەیرانێکی بێ دەنگدایەن کە ڕۆژ بە ڕۆژ توندتر دەبێت: قەیرانی ئالوودەبوون کە گەنجەکان دەگرێتەوە، خێزان تێک دەدات، و کۆمەڵگای ئەوەندە لاواز کردووە کە ئایندەیەکی ڕۆشن بۆ گەنجانى توشبوو نەماوەتەوە. ژمارەکان بە تەنیا دەڵێن قەیران بۆ کوێ چووە: لە هەرێمی کوردستان، دەستبەسەرداگرتنى مادە هۆشبەرەکان لە ٢٠٦ کیلۆگرام لە ساڵی ٢٠١٩دا گەیشتووەتە زیاتر لە ٢ تەن و ٧٠٨ کیلۆگرام لە ٢٠٢٣دا، و تەنها لە ٧ مانگی یەکەمی ٢٠٢٤دا نزیکەی ٢ تەن دەستگیرکرا. ئەمەش تەنها ئەوەدەگەیەنێت کە بەکارهێنەر زیادى کردووە زۆر زیاترە. زیاتر لە ٩١٪ی زیندانییان بە ئالوودەبوون لە هەرێمدا نێرینەن، و ئەوەی دڵتەزێنترە ئەوەیە کە ٥١.٥٪یان تەمەنی نێوان ١٩ تا ٢٥ ساڵ ڕاپۆڕتە فەرمیەکان ئاماژە بەوە دەکەن: “شەش ساڵ پێش ئێستا هەفتەی یەک نەخۆش ئالودەبوو هەبووە، ئێستا ڕۆژانە ٢ تا ٣ نەخۆش داغڵ دەکرێن!”
ئەوەی ئەم قەیرانە توندتر دەکات ئەوەیە کە ئەم هۆشبەرانە لە ئاسمان نەهاتوون لە شکستی سیستمی حکومەتەوە دروست بوون. قەیرانی ئالوودەبوون لە ٢٠١٤وە بەهۆی قەیرانى دارایی و ئابووری توندبووەتەوە. لە کاتێکدا بێکاری لە نێوان گەنجانی عێراق نزیکەی ٣٦٪ و ٢٥٪ی خەڵکی عێراق لە ژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین ، ئەم گەنجانە بێ کار، بێ هیوا، و بێ بەهای خۆیان دەبننە ئامانجی ئاسانی تۆڕی بازرگانان. ساڵانی جەنگ، کۆچ، و بێئارامی خێزانى کورد و عێراقییەکانی تێکداوە، و ئەو پەرتەوازە بوونى خێزانەش بوونە ژینگەیەکى باش بۆ گەشەکردنی ئەم قەیرانە.
زۆرێک لەوانەی دەستگیر دەکرێن لەگەڵ بازرگانانی ئالوودەبوون دادەنرێن لە هەمان زیندان . وەزیری ناوخۆی هەرێم خۆی لە مانگی سێ ٢٠٢٥دا هۆشداریدا و گوتی “بەکارهێنان و ئالوودەبوون بە شێوەیەکی زۆر زیادبووە” ، بەڵام هۆشداری تەنها بەس نییە. هیچ پرۆگرامی نیشتیمانیی گشتگیری بۆ چارەسەر دانەنراوە ، و گەنجیش کە بێکار و بێ هیواماوەتەوە هێشتا دەمێنێتەوە لە ئەو ناوچەی خەتەرەدا کە دەوڵەت هیچ دەستی پێ نەگەشتووە. لە بەغداش هەمان شت خۆی دوبارە دەبێتەوە: زیاتر لە ٤٠٠٠٠ کەس لە ماوەی سێ ساڵدا دەستگیرکران ، بەڵام دەستگیرکردن بەتەنیا چارەسەری ئابووری و کۆمەڵایەتیی نادەکات.

تاکو کەی ئێمە دەبێت گەنجی خۆمان ببینین بەرەو هەڵدێر دەڕۆن لە کاتێکدا دەوڵەت هیچ هەوڵێک نادات، هیچ پرۆگرامی دووبارە دروستکردنەوەى تاکى توشبووى نییە ، و هیچ سیستمی چارەسەری بەردەست نییە؟
کاتێک دەوڵەت ناتوانێت گەنجی خۆی بپارێزێت لە مادەى هۆشبەر، ئەوا پرسیار ئەوەیە: کاری دەوڵەت چییە، بۆ کێ دامەزراوە، و تاکو کەی ئەم شکستە بەردەوام دەبێت؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 96 Today: 749 📊 Click Here