خوێندراوەتەوە: (9.1K)

بە هاوکاری رێکخراوی داکۆک و چەند دامەزراوەیەکی کوردیی تر، نووسەر و چاودێری سیاسی کورد عەبدوڵڵا مەلا نووری سەفەرێکی کلتووریی کرد بۆ بەریتانیا. ئامانجی سەرەکی ئەم سەردانە ناساندنی کتێبی نوێی “مەشخەڵی ژیانەوە” بووە بە کوردەکانی دەرەوەی وڵات.

لە پێنج شاری جیاواز – لەندەن، بێرمینگهام، مانچستەر، لیدز و ئیدینبرا – نووسەر لەگەڵ خوێنەرانی کورد کۆبوویەوە. ئەم کۆبوونەوانە دەرفەتێک بوون بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و ڕاگەیاندنی پەیامێکی گرنگ.

وێنهكانی شاری ئیدنبرا

لە کتێبەکەیدا مەلا نووری تیشکی خستووەتە سەر ئەو ئاستەنگە بنەڕەتییانەی کە گەشەی کۆمەڵگای کوردیان بەند کردووە. بە شێوەیەکی ورد باسی لەو هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییانە کردووە کە نەیانهێشتووە چاکسازی و پێشکەوتن بەدی بکرێت.

لێدوانی بهشداربوان و بهشێك له كۆڕهكه له شاری ئیدنبرا

نووسەر ڕاشکاوانە باسی لەوەش کردووە کە چۆن دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی پارتی، هەوڵی ڕێگریکردنی لە بڵاوبوونەوەی ئەم کتێبە داوە. ئەم کتێبە لە “زۆنی زەرد” و لە شوێنە فەرمییەکان بەردەست نییە.

عهبدوڵا مەلا نووری تەکیدی لەسەر ئهوه كردهوه کە ئەم سانسۆرە مەترسییەکە بۆ ئازادی بیرکردنەوە و ڕادەربڕین، دوو بنەمای سەرەکی لە هەر کۆمەڵگایەکی دیموکراتیدا.

بەشداربووان لە کۆڕەکاندا بە گەرمی وەڵامی نووسەریان دایەوە. زۆرێکیان دیدگا و پێشنیازی خۆیان لەسەر چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەم کێشانە خستنە ڕوو.

ئەم چالاکییە ادەبی و فکرییانە نیشاندەری ئەوەیە کە هەوڵی بەردەوام بۆ بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی خوێندنەوە و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لە نێو کۆمەڵگای کوردیدا بەردەوامە، سەرباری هەموو ئاستەنگەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 137 Today: 382 📊 Click Here