جێگر سەلێمان ساڵح
لە کوردستاندا، ئێمە شایەتی دۆخێکی ترسناکین: دوو حزبی سەرەکی، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، زیاتر گرنگی بە بەرژەوەندی سیاسی و حزبی خۆیان دەدەن لە بەرژەوەندی گشتی خەڵک! لە جێگای ئەوەی هاوکاری یەکتر بکەن بۆ دروستکردنی حکومەتێکی کارا و خزمەتکردنی خەڵک، ئەوان سەرقاڵی دانوستانن لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی وەزارەتەکان و کۆنترۆڵکردنی دەسەڵات! ئەمە واتای ئەوە کە خەڵک و پێداویستیەکانی لەلاى ئەوان هیچ گرنگ نین بۆ سیاسییەکانمان، بەڵکو تەنها دەسەڵات و بەرژەوەندی حزبی گرنگە!
دوای ١٥ مانگ لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٤، هێشتا حکومەت دامەزراوە نییە! بۆچی؟ نەک لەبەر ئەوەی کێشەیەکی تەکنیکی یان یاسایی هەیە، بەڵکو لەبەر ئەوەی پارتی و یەکێتی ناتوانن لەسەر دابەشکردنی وەزارەتەکان ڕێک بکەونەوە! هەریەکەیان دەیەوێت وەزارەتە دەوڵەمەندەکان کۆنترۆڵ بکات، هەریەکەیان دەیەوێت پشکی گەورەتر لە کێکی دەسەڵات ببێت! بۆیە دانوستان بەردەوامە و کۆتایی نایەت، لە کاتێکدا خەڵک چاوەڕوانی حکومەتێکن کە بتوانێت کێشەکانیان حاڵ بکات!
پارتی دەڵێت “وەزارەتی دارایی و پێشمەرگە و نەوت دەبێت هی ئێمە بێت چونکە ئێمە دەنگی زیاترمان هەیە”! یەکێتی دەڵێت “ئێمەش مافمان هەیە پشکێکی گونجاومان هەبێت و ناتوانن وەزارەتە گرنگەکان تەنها بۆ پارتی بێت”! حزبە بچووکەکانیش دەڵێن “ئێمەش دەبێت پشکمان هەبێت”! ئەم دانوستانانە مانگ لە دوای مانگ بەردەوامن، بەڵام کەس بیری لە خەڵک ناکاتەوە کە چاوەڕوانی مووچەن، چاوەڕوانی خزمەتگوزارین، چاوەڕوانی چارەسەری کێشەکانیانن!
ئایا ئەمە خزمەتکردنی خەڵکە؟ نەخێر! ئەمە خزمەتکردنی بەرژەوەندی حزبییە! سیاسییەکان زیاتر بیریان لە کورسی و وەزارەت و دەسەڵاتە لە بیرکردنەوە لە ئەوەی کە چۆن ژیانی خەڵک باشتر بکەن! بۆیان وەزارەت واتای دەسەڵات و دەوڵەمەندییە، نەک بەرپرسیارێتی و خزمەتکردن!
لە کوردستاندا، وەزارەتەکان وەک غەنیمەت سەیر دەکرێن کە دەبێت دابەش بکرێن! هەر حزبێک دەیەوێت وەزارەتەکانی بەهێز و دەوڵەمەند کۆنترۆڵ بکات، چونکە ئەو وەزارەتانە دەرفەتی دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوە و دابەشکردنی پۆست و کۆنترۆڵکردنی تەندەر و پڕۆژە دەدەن! بۆیە شەڕ و مشتومڕ بەسەر وەزارەتەکاندا گەرمە، نەک لەسەر ئەوەی کێ باشتر دەتوانێت ئەو وەزارەتە بەڕێوە ببات و خزمەتگوزاری دابین بکات!
وەزارەتی دارایی گرنگە چونکە کۆنترۆڵی بودجە و خەرجی دەکات. وەزارەتی پێشمەرگە گرنگە چونکە کۆنترۆڵی هێزی سەربازی دەکات. وەزارەتی نەوت گرنگە چونکە کۆنترۆڵی داهاتی نەوت دەکات. وەزارەتی ناوخۆ گرنگە چونکە کۆنترۆڵی ئاسایش و پۆلیس دەکات. بۆیە هەر حزبێک دەیەوێت ئەم وەزارەتانە ببێت، نەک بۆ خزمەتکردنی خەڵک، بەڵکو بۆ کۆنترۆڵکردنی دەسەڵات و سەرچاوە!
ئەنجامەکە ئەوەیە کە وەزارەتەکان دابەش دەکرێن لەسەر بنەمای بەهێزی حزبەکان نەک لەسەر بنەمای پێداویستی خەڵک! وەزارەتەکان دەدرێن بە کەسانێک کە پەیوەندی حزبییان بەهێزە نەک بە کەسانێک کە تواناو شارەزاییان هەیە! ئەمە واتای ئەوە کە وەزارەتەکان لاواز و ناکارا دەبن و خەڵک خزمەتگوزاری باش وەرناگرن!
پارتی و یەکێتی زۆر بەجێیین لە دروستکردنی ڕێککەوتنە سیاسییەکان بۆ دابەشکردنی دەسەڵات! بەڵام هیچیان بەجێی نین لە چارەسەری کێشەکانی خەڵک! کاتێک بحەثە لەسەر ئەوەی کێ دەبێتە سەرۆک وەزیران یان کام حزب کام وەزارەت وەردەگرێت، دانوستانەکان خێرا و چالاکن! بەڵام کاتێک بحەثە لەسەر ئەوەی چۆن مووچەی فەرمانبەران دەدرێت یان چۆن خزمەتگوزاریەکان باشتر دەکرێن، هیچ کەس بەرپرسیارێتی وەرناگرێت!
ڕێککەوتنە سیاسییەکان زۆر ووردن لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی پۆستەکان: کام حزب چەند وەزیر دەبێت، کام حزب چەند بەڕێوەبەر دەبێت، کام حزب کام ناوچە کۆنترۆڵ دەکات! بەڵام هیچ ووردییەک نییە لەسەر چۆنیەتی چارەسەری بێکاری، چۆنیەتی باشترکردنی پەروەردە، چۆنیەتی چاککردنەوەی تەندروستی، چۆنیەتی کۆتایی بە گەندەڵی! ئەمە نیشان دەدات کە سیاسییەکان تەنها بیریان لە دەسەڵاتە، نەک لە خزمەتکردن!
لە ماوەی ٣٥ ساڵی ڕابردوودا، دەیان ڕێککەوتنی سیاسی لەنێوان پارتی و یەکێتیدا دروست بووە: ڕێککەوتنی ١٩٩٨، ڕێککەوتنی ٢٠٠٧، ڕێککەوتنی ٢٠١٤، و هتد! هەموو ئەم ڕێککەوتنانە لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات بوون، بەڵام هیچیان ئەنجامی باشیان بۆ خەڵک نەهێناوە! چونکە ئامانجیان پاراستنی دەسەڵات بوو نەک خزمەتکردنی خەڵک!
لە ماوەی ٣٥ ساڵدا، هەموو حکومەتێک کە لە کوردستاندا دامەزراوە، لە بنەڕەتدا حکومەتێکی لاواز و ناکارا بووە! بۆچی؟ چونکە ئەو حکومەتانە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی حزبی دروست بوون نەک لەسەر بنەمای تواناو بەرنامە! حکومەتەکان پێکهاتوون لە وەزیرانێک کە بەپێی دابەشکردنی حزبی هاتوون، نەک بەپێی تواناو شارەزایی! بۆیە حکومەتەکان نەیانتوانیوە کارێکی گرنگ بۆ خەڵک ئەنجام بدەن!
هەموو حکومەتێکیش کە هاتووە، زۆرترین کاتی تێپەڕاندووە بە مشتومڕی ناوخۆیی لەنێوان وەزیرە حزبەکاندا! وەزیرەکانی پارتی و وەزیرەکانی یەکێتی لە جێگای ئەوەی وەک تیمێک بۆ خزمەتکردنی خەڵک کاربکەن، هەریەکەیان کاردەکەن بۆ بەرژەوەندی حزبی خۆیان! ئەمە واتای ئەوە کە حکومەت دابەشبووە و ناتوانێت بە یەکگرتوویی کاربکات، بۆیە هیچ ئەنجامێکی گرنگ ناگاتە!
ئێستاش دوای ١٥ مانگ لە هەڵبژاردنەکان، حکومەت هێشتا دامەزراوە نییە لەبەر هەمان هۆکار: پارتی و یەکێتی ناتوانن لەسەر دابەشکردنی وەزارەتەکان ڕێک بکەونەوە! ئەمە نیشان دەدات کە ئەوان هیچیان فێر نەبوون لە ساڵانی ڕابردوو، هێشتا هەمان مشکلە هەمان شێوازی بیرکردنەوەیان هەیە!
بەرژەوەندی سیاسی و حزبی لە پێش بەرژەوەندی گشتی، ئەمە ئەو نەخۆشییە گەورەیە کە سیاسەتی کوردستانی تووشی کردووە! پارتی و یەکێتی زیاتر گرنگی بە دەسەڵات و وەزارەت و ڕێککەوتنە سیاسییەکان دەدەن لە گرنگیدان بە دروستکردنی حکومەتێکی کارا و خزمەتکردنی خەڵک! ئەمە ئەگەر بەردەوام بێت، کوردستان بەرەو وێرانبوون دەچێت!
