خوێندراوەتەوە: (28.1K)

ڕابەر خدر عمر

هەڵبژاردن وەک ڕێگایەک بۆ گۆڕانکاری پێش پڕۆسەی هەڵبژاردنی عێراق لە ١١/١١/٢٠٢٥.

بەشی سێهەم:

ئایا مرۆڤی هۆشمەند دوجار هەمان هەڵە دەکاتەوە؟ ئایە ئەوەی لەیەک شوێن و بەهەمان شێوە دووجار مار بیگەزێ گەمژە نیە؟ ئایا گەمژەیی نییە بە یەک هۆکار دووجار لەهەمان شوێن بکەوێت ؟ کەواتە ڕوون و ئاشکرایە ئەگەر بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە ئەو گەمژاندنەی کە هەردوو دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی کردویانە دەرحەق بە میللەتی کورد بەناوی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە، وە وایان لە هەموومان کردوە خەریكی سەیركردنی ئەو مەهزەلە ئاست نزمەبین بە ناوی بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەو پڕوپاگەندەی پێش پڕۆسەی هەڵبژاردن دەیکەن ئەوا بەداخەوە دەتوانین بڵێین زۆرێک لە ئێمەی هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێبەری نین لەو گەمژایەتیە.

ڕوون و ئاشکرایە بۆ هەموو لایەک لە یەکەم پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە تاوەکو ئاخیری یەکێک لە سیناریۆ هەرە قێزەونەکانی ئەو دوو بنەماڵەیە دەستی پێدەکەن لەپێش پڕۆسەی هەڵبژاردن کە ڕۆژانێکی خۆشە بۆمان کە دەبینین نمایشی گاڵتەجاڕی بۆ یەکتری دەکەن و یەکتر ناشیرین دەکەن و یەکتر سوک دەکەن و قسە بەیەکتر دەڵێن، لەکاتێکدا هەموومان باش دەزانین کە دەست لەناو دەستی یەکترن و بەیەکەوە شەریکن لە دزینی سەر و ماڵ و قوتی ئەو خەڵکە ففتی بە ففتیەکەی جاران دووبارە دەبێتەوە و وە هەمیشەش دوای هەڵبژاردن بەیەکەوە ڕێککەوتون بۆ پێکهێنانی حکومەت و بۆ بەشداریکردن لەو دزیانەی لە موڵکی گشتی و خەڵک و فەرمانبەران و هاوڵاتیان دەیکەن.

نزیک بە ساڵێک دوای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان خەڵك هێشتا زۆرینەی مۆری مەرەكەبی دەنگدان بە پەنجەیانەوەیە، بەڵام با بپرسین: ئایا تا ئێستا حکومەت و پەرلەمان پێک هێنراوە؟
بینیمان ئەو شێوازە خیتاب و ەی کە هەیان بوو ئێستاش بەردەوامی هەیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو.
مەسروور بارزانی هەر لەگەڵ نزیک بوونەوەی هەڵبژاردن لەمیدیاکانی خۆیان دەبێ بە فس فس پاڵەوان و هەڵدەستێ پیاهەڵدان بەخۆی و بەو پڕۆژە ورد و کەم بایەخ و لەناکاوانەی لەپێش هەڵبژاردن دەیکەن بۆ چاوبەستنی خەڵک و گەوجاندنیان کە ئەوە نەک هێمای حوکمداری نیە بەڵکو ڕێگایەکن بۆ سەرقاڵ کردنی خەڵک وە لەولاشەوە ڕەگی گەندەڵی و قۆرغکاری تیایدا زیاتر تەشەنە دەکات.
لەلایەکی دیکە پاڤێڵ تاڵەبانیەک کە جۆرە خیتابێکی هەیە ئینسان شەمەزار دەبێت لە گوێگرتن و سەیرکردن لێی بەجۆرێک کاڵفامێک لەجێگەکەی ئەو ئاقڵ و ژیرانەتر دێتە گۆ بۆ حاڵی خۆی، بۆیە ئەوانە نەک خۆیان بەڵکو بچوکترین هاوئاوازیشیان هەوڵ بۆ گەوجاندنی چینی مەعریفە و خوێندەوار و نیشتیمانپەروەر دەدەن، ئایا چەند جاری تر پێویستە سەیری ئەو ئەدا قێزەونەی بەناو سەرکردانەبکەین پێش ئەوەی ئەو شانۆیە بەجێبێڵین کە ئەوان بۆیان دروست کردووین؟

ڕاستیەکان زۆر ڕوونن : هیچ کامێکیان نوێنەرایەتی هیوا و ئازاری خەڵکی کوردستان ناکەن ، بەڵکو نوێنەرایەتی سیستەمێک دەکەن کە خۆیدەبینێتەوە لە دووبارەبونەوەی هەمان بەڵێن و هەمان پڕوپاگەندە و هەمان خیانەت . بۆیە مرۆڤی ئاقڵ دەبێ دەمێک بێ هەستی بەوە کردبێت کە ئەم دووانە هەم عەمیل و بەکرێگیراوی هێزەدەرەکیەکان و وە هەم شەریک و هاوبەشن لە دزین و قوت و سامانی ئەم میللەتە، بەردەوام پێش هەڵبژاردن هەمان فێڵ و ڕابواردن وەکو یاریکردن بە سۆزی عەوام و بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ و پاڵپێوەنانی خەڵک بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان و گەمژاندینیان بۆئەوەی دەنگیان پێبدەنەوە.

کەواتە دەبێ خەڵک لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بەکێ بدات؟ وەچۆن بچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان؟
ئەمە لێدەگەڕێین بۆ کۆتا بەشی زنجیرە ەکەمان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 3,063 📊 Click Here