خوێندراوەتەوە: (8.0K)

سەربەست سەعید ساڵح

ئەرێ هەر بە سوتفە سەیرێکی فەیسبووکم کرد و شتێکی زۆر عەنتیکە کەوتە بەرچاوم، دوو یوتیوبەری بیانی لە میانەی سەردانێکدا بۆ گەڕان بەدوای چەکی کۆندا سەردانی سلێمانی و بەغدادیان کردووە، تا ئێرە ئاساییە و خەڵک هەیە حەز دەکات چەکی دەگمەن و ناوازە بکڕێت و کۆی بکاتەوە، ئەوەی بەلامەوە سەیرە ئەزانن چیە؟ بافڵی کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی یەکێتی و حاکمی زۆنی سەوز لەگەڵیاندایە و لە بەغدا و سلێمانی یاوەرییان دەکات و دەچنە بازاڕی رەشی چەک و چەکەکانیان لەگەڵدا دەکڕێت!!!

هەر بەڕاست، سەرۆکی پارتێکی سیاسی کوردستان لە بازاڕی ڕەشدا چەک دەکڕێت، بانگەشە بۆ چەککڕین دەکات، شەرعیەت بە چەکفرۆشتن دەدات! ئەمە ئەوپەڕی گاڵتەکردنە بە یاسا و ئاسایشی وڵاتەکە! یەعنی سەرۆکی یەکێتی بە ئاشکرا سەرقاڵی کڕین و فرۆشتنی چەکی بێمۆڵەتە لە بازاڕی رەشدا و چارەنووسی ملیۆنان کوردیش لەژێر دەستی ئەمەدایە؟ ئەمە نموونەی ڕاستەقینەی ژیانی خۆیانە!

رۆژانە لە کوردستان بە چەکی قەدەغە و بێمۆڵەت خەڵک دەکوژرێت، تیرۆر دەکرێت، لە کێشە کۆمەڵایەتیەکاندا چەک سەنگی مەحەکە، لەجیاتی ئەوەی ئەم کلتورە ناشرینە کۆتایی پێبهێنن کەچی خەریکی دەوڵەمەندکردنی ئەم کلتورە قێزەونەن! ناحەقی بافڵ ناگرم، چونکە ئیشی بەوە دەڕوات! ئەوەتا چەند هێزێکی میلیشیا و شەقاوەی بەناوی کۆماندۆ و ئۆپراسیۆن و دژەتیرۆر و مغاویر و … دروستکردووە و کاریان بەس داپڵۆسین و کوشتنی خەڵک و کپکردنی دەنگی ناڕازییە، ئیتر چۆن دڵت بە وڵاتێک خۆش دەبێت کە ئەمانە سەرۆک و سەرکردەی بن، جەلال تاڵەبانی لە هەموو تەمەنیدا یەک قسەی راستی کردووە، ئەوکاتەی وتی من کوڕێک ( قوباد) و کەرێک ( بافڵ)ـم هەیە!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 212 Today: 1,188 📊 Click Here