خوێندراوەتەوە: (106)

بەڵێن سلیم محمد – چالاکوان

لە سایەی حوکمڕانیی کوردیدا کە دەفتەری یادەوەرییەکانیان پڕ بووە لە قەرز و “شکست و تاریکی و لەو بوارەدا، ئێستا گەیشتووینەتە قۆناغێک کە غاز ئەو سامانەی لەژێر پێی ئەم میللەتەدایە بەڵام وێڵین بۆ بتڵێ غاز !

کەوابێ ئەو کابینەیەی کە بڕیار بوو یاخوود بەڵێنیان 

دابوو کوردستانێکی بەهێزو ئاوەدان بنیاد بنێن کەچی ڕۆژ بە ڕۆژ لەو بەڵێنانە دوور ئەکەونەوەو ژیانی تاکەکانی کۆمەڵگاش لە پاشەکشەیەکی بەردەوامدایە

جا ببینن و بزانن دەسەڵاتی جووت حیزبی بنەماڵە و حاکمی هەتاهەتای ئەو نیشتمانە ئەڵێت نزیکەیی 30 ملیار دینار قەرزارین !؟

ئەمەش واتایی ئەوەیە کە خاوەنی گەورەترین شکستی مێژوویین چونکە 30 ملیار دیناری  قەرز و بازاڕێکی خنکاو کە تێیدا تەنها هەناسەی قۆرخکاری و تاڵانیی و نادادی  بنەماڵەیی دەبیسترێت !!

ئەوەی ڕژێمە شۆڤێنی و داگیرکەرەکان بە ئاگر و ئاسن و ئەنفال کردن نەیانتوانی بەسەرماندا بهێنن جووت بنەماڵە هاتن و بەناوی ( نیشتمانی و دیمووکراتی)ەوە کارەکانی ئەوانیان تەواو کرد بە زیادیشەوە ،،

  دەسەڵاتدارانی خۆماڵی و هێزەکانیان لە ناوخۆدا بە فەرهود و چاوچنۆکی سەرانە سەندن ئەنجامیانداو خواهەڵناگرێ درێغیشیان نەکردووە لەو بارەوە ،

چونکە ئەوانە هەزاران هەزار دۆلاری داهاتی ئەم نیشتمانەیان بۆ گیرفانی تایبەتی خۆیان و بنەماڵەکانیان هەڵلووشی کەسیشمان نەدی لانی کەم  لەسەر گەندەڵی دادگایی بکرێت لە دادگاکانی حیزب و بنەماڵەدا !

 ئێستاش بە بێشەرمییەوە ئەیانەوێ باس لە چاکسازی بکەن ؟

چ جۆرە چاکسازییەک  تەنها لەسەر کاغەز و باری گرانی ژیان

یاخوود تەنها لەسەر شانی هەژاران !

کەواتە محمد ماغووت شاعیرو ڕۆژنامەنووسی ناسراوو جوانی وتوە کاتێک ئەڵێت چاکسازی لای بنەماڵە فەرمانڕەواکان وەکو کاوێژی حووشتر وایە !

بۆیە ئەوەی ئەمڕۆ مێژوو بە جۆرێکی تر ئەنووسرێتەوە

 مێژوویەک کە تێیدا قەرز ئەبێتە میراتی نەوەکانی داهاتوومان، تاریکی ئەبێتە سیمای شارەکانمان، کاتی ئەوە هاتووە کۆیلایەتیی حیزبی و بێدەنگی بەرامبەر ئەم تاڵانییە کۆتایی پێ بهنێرێت

چونکە ئەم ئاگرەی دەسەڵاتدارانی بنەماڵە بە قەرز و غاز کردوویانە بەم میللەتە ئەگەر ئەمڕۆ بەرۆکی هەژارێکی گرتبێ

ئەوا سبەی ماڵی هەمووان پریشکی بەرەکەوێ بە بەرچاومانەوە ئەسووتێنێت.

کەواتە دەمێکە  کاتی ڕاستکردنەوەی مێژووە ڕەشەکانی بنەماڵەکان هاتووە پێش ئەوەی تەنها خاکێکی بێ بەرهەم و قەرزێکی بێ کۆتاییمان بۆ بمێنێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 108 Today: 2,631 📊 Click Here