هێمن محمد ساڵح – چالاکوان
ئەو تاوانانەی حەشدی شەعبی لەگەڵ خۆفرۆشانی تاقمێکی دیاری کراوی دەسەڵاتداری کورد بەرانبەر بەکوردانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمکردوویەتی، لەتاوانەکانی رژێمی بەعس کەمتر نین.
حەشدی شەعبی و بەشێک لە دەسەڵات دارانی کورد تاوانەکانیان دژ بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان
چەکدارانی حەشدی شەعبی لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لەگەڵ تاقمێکی دیاری کراوی دەسەڵاتدارنی کورد کە بە خیانەت کاران ناسراون، کە دەستیان بەسەرکەرکووک و شارۆچکەکانی سنووری پارێزگاکەدا گرت،دەستیان کرد بە سووتاندن و تاڵانکردن وتەقاندنەوەی خانووی هاووڵاتییانی کورد بە تایبەت لەخورماتوو.
بەوهۆیەشەوە سەدان خێزانی سنوورەکە ماڵ و حاڵیان بەجێهێشت و ئاوارەی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بوون، خەڵکی ناوچەکەش دەڵێن، تا چەکدارانی حەشدی شەعبی و بەکرێگیراوان لە خورماتوو بن،ئاوارەکانی شارەکە ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
بەڕای زۆرینەی وەڵاتانی دیموکراسی حەشەدی شەعبی بە گروپێکی تیرۆرستی ناسێندراوە لە لایەن وڵاتانی بەریتانیا و ئەمریکا و فەرەنساو هەموو هاوپەیمانان ، هەبوونی ئەم هێزە میلیشیانە لە ناوچە کورد نشینەکان بۆتە بەڵایەکی گەورە و بارگرانێیکی زۆر بۆ ژیانی هاولاتیانی کورد لەناوچەکە بەگشتی…
حەشدی شەعبی هاوپەیمانییەکی گروپە چەکدارەکانی شیعەی نزیک لە ئێرانن لەوەتەی دروستبوونیان دەیان تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە لەوانەش:
١- ئەنجامدانی تاوانی جەنگ: وەک کوشتنی هەڕەمەکی و هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیل ئەشکەنجەدان دەستدرێژی تاڵانکردن هەمووئەمانەش بە بەڵگەی ڤیدیۆیی و حاشاهەڵنەگر سەلمێنراوە.
٢- پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: گروپەکانی حەشدی شەعبی کاتێک لە ناوچەیەک دەسەڵاتی هێرش و پەلاماریان نەبێت رێگای دیکە بۆپێشێلکاری دەگرنەبەر لەوانەش پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین وگردبوونەوە مافی ژنان سەلامەتی کەسی و ئازادی ئایینی وهەندێک لەو پێشێلکاریانەش دۆکیۆمێنت کراون.
٣- توندکردنەوەی ململانێی ئایینی و نەتەوەیی: وەک دەزانین گروپەچەکدارەکانی حەشدی شەعبی لە کۆمەڵێک کوتلەی چەکدار پێکدێن کەسەر بە مەزهەبە ئایینی و نەتەوەییەجیاوازەکانن لە عێراق، ئەمەش دەبێتە هۆی قوڵکردنەوەی زیاتری ململانێی ئایینی و نەتەوەیی لە عێراقدا
جگە لە تاوانەکانی دژ بە کورد و خەڵکی سڤیل، گروپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی ناو بەناو بە موشەک هێرشدەکەنە سەر باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی وڵاتان لەبەغدا و تەنانەت هەولێریش لە هەرێمی کوردستان، ئەوەش زیاتر بۆ دروستکردنی کێشە و نائارامی و جێبەجێکردنی ئەجێندای ئێران، بۆیە ئێمەی چالاکوانان و رۆژامەنوسان وە کوردستانیان کار لەسەر راماڵینی ئەم هێزە تیرۆرستیە دەکەین بۆ نەمانیان لە ناوچە کوردستانیەکان.
