خوێندراوەتەوە: (189)

شاهۆز جلال سدیق – چالاکوان

زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ لە چەندین هەواڵی میدیاکانەوە بینیمان کە دوو گەنجی بێتاوانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی موشەک و درۆنە خۆکوژییەکانی یەکێک لە گرووپە میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە کوژراون بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێکیان هەبێت یاخود لایەنگر و پشتگیری هیچ لایەن و حیزبێک بن، وە چەندان هاوڵاتی بێتاوانی دیکەش بریندارن، وە چەندین شوێن و موڵک و ماڵی هاوڵاتی مەدەنی بونەتە قوربانی، وەکو دیارە گرووپە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ئەمە یەکەم جاریان نییە کە هێرش دەکەنە سەر خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان، وە لەو بەینەدا هاوڵاتی بێتاوان دەکوژن و برینداری دەکەن.

وەکو هەمووان دەزانن ئەم هێز و گرووپە میلیشیایە شیعانە لە ساڵی ٢٠١٤ بە بڕیاڕێک و فتوایەکی نایاسایی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق عەلی سیستانی نەفرەتی دامەزرا بۆ پڕکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە سوپای عێراقی چۆڵی کردبوو لە کاتی شەڕ لە هەندێک ناوچەی عێراقدا، بەڵام لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕیش ئەم هێز و گروپە میلیشیا شیعانە وەک خۆی مایەوە و هەڵنەوەشێندرایەوە، بەڵکو بودجە و موچەیان بە نایاسایی بۆ دابین کرا و هەموو هاوکارییەکی نایاسایی کران لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە، هەروەکو دەزانین ئەم هێز و گرووپە توندڕەوە شیعە مەزهەبانە تاوەکو ئێستا چەندین کاری نایاسایی و توند و دڕندانەیان بەرامبەر هاوڵاتیانی سوونە مەزهەبی عێراق و بەتایبەتی کورد و خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە، بەتایبەتی لە ڕووداوی ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لە کاتی داگیرکردنی ناوچە جێ ناکۆکەکاندا چەندین تاوانیان دژی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا لەوانە کوشتن و بریندار کردن و ئەتکردن و دەست درێژی کردن، کە دواتر دەبوو لە ئەنجامی ئەم کردارەیان بدرانە دادگا و سزا بدرابان بەڵام بەداخەوە هیچ ڕێکارێک نەگیرایە بەر بەرامبەریان.

وەکو دیاریشە نوێترین ڕووداوەکانیش لەم چەند ڕۆژەی پێشوو و بەتایبەتی دوێنێ بووە لەلایەن لە یەکێک لە گرووپە میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە بەناوی گرووپی (سەرایا ئەولیا دەم) کە بەچەندین درۆن و مووشەک چەندین ڕۆژە هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردییەکان، وە بەداخەوە لەو بەینەدا دوێنێ ٢ هاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی و چەندانی دیکەش بریندارن.

بۆیە من وەکو چالاکوانێک لە وڵاتی بەریتانیا بەتووندی ئیدانەی ئەو هێرشانەی ئەو گرووپە میلیشیایانەی حەشدی شەعبی دەکەم و هەروەها هەموو هەوڵی خۆم دەدەم بۆ گەیاندنی دەنگی هاوڵاتیانی بێتاوانی هەرێمی کوردستان بە ئەندام پەرلەمانەکانی بەریتانیا و ڕێکخراو و میدیا جیهانییەکان تا فشار بخەنە سەر حکومەتی عێراقی بۆ مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی ئەم هێز و گرووپە میلیشیایانەی حەشدی شەعبی، وە هەروەها لەمەودوا چەک و کەرەستەی سەربازی سنووردار بکرێت و تەنها لە دەستی سوپای نیشتیمانی عێراقیدا بێت، وە کار بۆ عێراقێکی بێ میلیشیا بکرێت تا مافی مرۆڤ و کەمینەکان پارێزراو بێت و چی دیکە هاوڵاتی و خاک هەرێمی کوردستان نەکەوێتە بەر هێرشی ئەو گرووپە میلیشیا لە یاسا دەرچووانەوە. 

By Razhan Ahmed

من ڕاژان ئەحمەد بەکالۆریۆسم هەیە لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی.نووسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای ناونیشان. I Razhan Ahmed. I have BA in English Language and Literature.I become an active writer and designer for Nawnishan's website.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 905 📊 Click Here