بەمەبەستی دەربڕینی هەڵوێستێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی بەرامبەر بەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە، ڕێکخراوی داکۆک سەرکردایەتیی خۆپیشاندانێکی فراوانی کرد کە هاوکات لە هەردوو شاری لەندەن و مانچستەر بەڕێوەچوو. ئەم خۆپیشاندانە تایبەت بوو بە خستنەڕووی ئەو قەیرانە ئەمنییە قووڵەی کە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراقدا دروستیان کردووە. بەشداربووانی چالاکییەکە کە پێکهاتبوون لە ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی دانیشتووی بەریتانیا و چالاکوانانی مافی مرۆڤ، دروشمی توندیان دژی دەستتێوەردانە دەرەکییەکان و میلیشیا چەکدارەکان بەرزکردەوە.
ڕووماڵى چالاکیەکە
لە بەیاننامەی فەرمیی خۆپیشاندانەکەدا هاتووە، ئەو سیاسەتەی حەشدی شەعبی پەیڕەوی دەکات، سەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتیی عێراقی بەتەواوی لەناوبردووە. ئەوان هۆشداریی ئەوەیان دا کە بەکارهێنانی خاکی عێراق وەک سەکۆیەک بۆ لێدانی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە بەرژەوەندیی ئێران، دەرئەنجامێکی کارەساتاوی دەبێت و وڵاتەکە ڕاستەوخۆ پەلکێشی ناو جەنگێکی خوێناوی دەکات.
لێدوانى بەشداربوان
ڕێکخراوی داکۆک بە فەرمی داواکارییەکی پێشکەش بە پەرلەمانی بەریتانیا و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد، تاوەکو ڕۆڵی مێژوویی خۆیان ببینن لە سنووردارکردنی پاڵپشتییە دارایی و سەربازییەکانی ئەو گروپانە. چالاکوانان پێیان وایە کە مانەوەی ئەم هێزانە بەم شێوەیە، نەک تەنها دەسەڵاتی دەوڵەت و سەروەریی یاسا بێبەها دەکات، بەڵکو دەبێتە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ژیان و ئاسایشی هاوڵاتیانی مەدەنی لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان
وێنەى بەشداربوان


























