خاليد عمر – چالاکوان
ئەم دوو حیزبە دەسەڵاتدارە گەندەڵەی یەکێتی و پارتی هەموو شتێکيان بەشکرد، هەر پێشمەرگەو داهات و زەوی و مەرز و هێزی ئەمنی و دادگاو دەرمان ئێستا تەنانەت مافی مرۆڤيشيان بەشکرد!
چ وڵاتێکی نەيار هێندەی پارتی و يەکێتی ڕێگربوون لەوەی سوپای نيشتمانی و دادگای نيشتيمانيمان هەبێت؟!
چ نەيارێک هێندەی ئەمانە سامانی ئەم وڵاتەی بەتاڵانبرد؟!
حکومەت و نيشتيمان خاوەنی هيچ نين! ئەوەی هەیە دوو حيزب و چەند دەسەڵاتدارێکن کە خاوەنی هەموو شتێکن، حکومەت توانای موچەی مانگێکی نيە! بەڵام دەسەڵاتدارو منداڵەکانيان ملياردێرن!
چەند ناشرينن چەندين دزيمان لێدەکەن بە چەندین شێواز، مليارەها دۆلاريان لەسەر گيرفانی خەڵک کۆکردۆتەوە، سەدان هەزار تانکەر نەوتيان بە قاچاغ فرۆشت، هەرچی زەويە تاڵانيان کرد..!
مليارەها دۆلاری ئەم وڵاتەيان بردە دوبەی، ئەوروپا، کڕينی موڵک لە ئەمريکا، وە پارە لە بانکی سويسرا، سەدان مليۆن دۆلاريان لە ميديا خەرجکرد بۆ شاردنەوەی وێنەی ڕاستی خۆيان، بە دەيان مليۆن دۆلاری دزراو خەريکی کڕينی ويژدانی خەڵکن..!
ئەوە بۆ چوارمانگ دەچێت خەڵکی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە، هێشتا خەريکی نەوت و قاچاخين و موچەيەک نەهاتووە، کەچی منەتی دونيان بەسەردا کردوين دەڵێن ئەگەر ئێمە نەبوينايە موچە نەدەهات و لە برسان دەمردن..!
تەنانەت ئامێرێکيان داناوە بە ناوی پێوەری زيرەک کە بۆ کارەبای ٢٤ کاتژمێری دایان ناوە ئەم پێوەرە، بەڵام ئەم پێوەرە تەنها لەبەرژەوەندی خۆيان دایانن ناوە کە وا بڕێکی زۆر پارە بە ناوی پێوەری زيرەک دەدزن لە خەڵکی کوردستان..!
