ئاوارە هەمزە
بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا هەریەکە لە مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع جۆلانی ڕێکەوتن لەسەر لامەرکەزی ئیداری و قۆناغی داهاتووی سوریا وەکو وڵاتێکی فیدڕاڵی بکەن و هەروەها دەستورێکی نوێ بۆ سوریا بنوسرێتەوە و مافەکانی کوردی تێدا پارێزراوبێت.
لەبەرامبەردا هێزەکانی هەسەدە لە چوارچێوەی چەند فیرقەیەکدا دەمێێنەوە و پەیوەست دەبن بە وەزارەتی بەرگری، بەڵام سەربەخۆیی خۆیان دەبێت هاوشێوەی پێشمەرگە وەکو هێزی پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان.
بەڵام هەریەکە لە ئەردۆغان و بارزانی و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوە دژی ئەمە وەستانەوە.
ئەو هێرشەکەی کە کرایە سەر شێخ مەقسود لە ڕاستیدا ئیشی تورکیا و ئەسعەد شەیبانی بوو، نەک ئەحمەد شەرع، هەربۆیە چنین میدیا لە هەموو ئەو هەواڵانەی کە لەسەریان بڵاویکردۆتەوە نووسیویەتی هێرشی میلیشیاکانی سەر بە تورکیا و ناوی جۆلانیمان نەهێناوە.
بەلام میدیاکانی پارتی بەپێچەوانەوە، هێرشێکی چڕیان کردۆتە سەر جۆلانی بۆ ئەوەی رێگڕیی لەم ڕێکەوتنە بکەن.
ناو گفتوگۆ سیاسییەکاندا و لە هەندێک ڕوانگەی ڕاگەیاندن و چالاکانی سیاسی، باس لەوە دەکرێت کە ڕێکەوتن یان هاوکارییەکی نەنوسراو نێوان مەسعود بارزانی و هێزەکانی شەرع (دەسەڵاتی ناوەندی/هێزە ناوخۆییەکان) بوونی هەبووە، کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر ڕوویدانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە هەبووە. بە پێی ئەم ڕوانگانە، ئەم جۆرە ڕێکەوتنانە دەکرێت بەشێک بووبێت لە یارییە سیاسییە گەورەکان کە لە پێناوی پاراستنی هێڵی دەسەڵات، سوودە ئابوورییەکان یان هاوسەنگیی هێزەکاندا دەکرێن.
هەر دوێنێ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا سوپاسی بارزانی کرد کە ڕۆڵی هەبووە لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا واتە دژی ڕێکەوتنەکە بووە.
پارتی بە وردی ئیش لەسەر ئەمە دەکات و زۆر جار مایک دەبەنە بەردەم مامۆستای ئاینی و وای تێدەگەیەنن کە هێرشەکە جۆلانی کردوویەتی و پێی دەڵێن چیت هەیە لەسەر جۆلانی لەسەر ئەو هێرشە ، مامۆستا ئاینیەکەش تیرەکە دەگرێتە جۆلانی چونکە ئاگاداری پشتی رووداوەکە نییە، بەمشێوەیە دەیخەنە ناو بەشێک لەم پلانەی خۆیانەوە بەبێ ئەوەی ئاگاداری راستی رووداوەکان بێت.
مانگی ٧ی ساڵی رابردوو بەرپرسی دەزگای هەواڵگری میت لەسەر هەر سێ بازرانیەکەیە و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم کۆبوونەوە لەسەر چەند خالێک کە یەکێک لە خاڵەکان ئەوە بوو کە عەرەبەکان هان بدرێت ودژی ڕۆژئاوای کوردستان و بارزانیش وەکو فریاد ڕەس هێزی ڕۆژ بنیرێت بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.
خوێندراوەتەوە: (14.1K)
