بەخشینەوەی وەهم

Byنوسەر

تشرینی دووەم 3, 2025
خوێندراوەتەوە: (1.6K)

کارمەند لوقمان مەحموود

لەسەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردندا یەکێتی هەوڵی تەواوی داوە کە لە هەموو لایەکەوە خەڵک کۆ بکاتەوە. سەرەتا بە گۆڕینی ناوی فرۆکەخانەی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی، دواتر دەستی بۆ هەستیارتین جیل برد کە ڕۆشنبیرەکانن و ناونیشانی پێشانگای کتێبی کرد بە ناوی مام جەلال تاڵەبانییەوە. ئەمەش وای کرد خەڵکێکی زۆر پەشیمان ببنەوە لە سەردانی کردنی پێشانگا. دواتر هەوڵدەدات خوێندکارانی زانکۆ بە هێز پارە پەلکێش بکاتە ناو هاوکێشەی سیاسیەوە ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە یەکێتی سەنگی خۆی لەدەستداوە و سڵ لە هیچ ناکاتەوە بۆ ئەوەی دەنگی زیاتر بهێنێت. هەر لە ڕێگەی پارەوە خەڵک کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی دەنگە ناڕازییەکان بێ ئومێد بکات . ئەمە هیچ نییە جگە لە بەخشینەوەی وەهم  گەوجاندنی خەڵکی و بێ ئومێدکردنیان . بەڵام دەبێت خەڵک لەوە هۆشیارتر بێت و بزانێت ئەمە هیچ نییە و تەنیا هەرای میدیایی و خۆدەرخستنە لەبەرچاوی هێزە ڕکابەرەکانیان وە بەتایبەتیش پارتی

هەرچی دەربارەی پارتیشە بەم سەر و بەندی هەڵبژاردنە و چەن  مانگێکە لە میدیاکانیانەوە دەستیان کردووە بە پیشاندانی قیرتاوکردنی دوو سێ ڕێگاو بان و بنیات نانی  یەک دوو پڕۆژەی درۆینە و پیشاندانی ئەوەی کە ئەوان خزمەتی خەڵکی خۆیان و هەولێر و ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتیانە دەکەن ئەمەش دووبارە   فشە و بانگەشەی هەڵبژاردنە پارتیەک کە  ۳٥ساڵە  ژێر خان و سەر خانی ئەو  وڵاتەی بە تاڵان بردوە و کوڕی کوڕیان ئێستا ملیاردێرە بۆ پارتی هیچی تێناچێت کە ئەگەر پێش هەڵبژاردن دوو سێ جادە و بان قیرتاوبکات کەئەمەش لە ئەنجامدا هەر بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و بۆ ناوی خۆیانە نەک بۆ میلەت 
وە تازەکردنەوەیە ودەستکردنەوەیە بە دزین لە چوار ساڵی داهاتوودا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 3,063 📊 Click Here