خوێندراوەتەوە: (1.7K)

هاتووچۆی دهۆک وادەی کەوتنەکاری 16 كامێرای دیكەی تیژڕەوی لە سنووری پارێزگاكە ئاشکراکرد و دەڵێت”لە سبەی دوو شەممەوە سەرپێچییەكان تۆمار دەكەن”.

ئەمڕۆ یەكشەممە 14ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک لەڕاگەیەندراوێکدا وادەی کەوتنەکاری 16 کامێرای تۆمارردنی تیژڕەوی ڕاگەیاند و دەڵێت، شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگاداردەکەنەوە كە ژمارەیەك كامێرای تیژەڕوی لە سبەی دوو شەممە لە چەند شوێنێكی پارێزگای دهۆك بە شێوەیەکی فەرمی چالاک دەبن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی هاتووچۆی دهۆك، شوێنی کامێرای تیژڕۆییەکان بریتین لەم شوێنانە:

قەزای سێمێل:

– ڕێگەی بەرامبەر زانکۆی نەورۆز، خێرایی دیاریکراو 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا

– ڕێگەی گوندی فەرەنسی (2)، خێرایی دیاریکراو 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا

– ڕێگەی سەرەکی کۆمەڵگەی فەیدیێ، خێرایی دیاریکراو 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا

قەزای ئامێدیی:

– ڕێگەی سەرەکی ئامێدیی، خێرایی دیاریکراو 50 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا

قەزای ئاکرێ:

– ڕێگای ڕاپەرین نزیک بنکەی گوڵان، خێرایی دیاریکراو 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا

– ڕێگای پەیمانگا نزیک بەنزینخانەی ئاکرێ سپۆرت، خێرایی دیاریکراو 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا

– ڕێگای میر زەند، خێرایی دیاریکراو 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا

– ڕێگای بێجیل، خێرایی دیاریکراو 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێک دا

– ڕێگای باشقال، خێرایی دیاریکراو 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێک دا

-ڕێگای گردەسین، نزیک بەنزینخانەی گوڵان، خێرایی دیاریکراو 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا

کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی لە ترافیکەکان:

لە سەنتەری پارێزگای دهۆک؛

– ترافیکی ژوری بازرگانی

– ترافیکی نزیک فرۆشگای مازی

– ترافیکی شوقەکانی مێرسین تاوەر

– ترافیکی زڕکا

لە سەنتەری قەزای ئاکرێ؛

– ترافیکی قەلات

– ترافیکی پیشەسازی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 109 Today: 1,890 📊 Click Here