ماکوان تەها
مەسروور بارزانى حکومەتەکەت بکوژى خەڵکی کوردستانە ,کاتێک هاوڵاتیەک کورد لە نەخۆشخانەی ڕزگاری یان نەخۆشخانەى شار وەفات دەکات لە چاوەڕوانى وەرگرتنى دەرمان و چارەسەردا زۆر دڵنیاشە کە دەزانێت بەرپرسان وحوکەت هەرگیز لە خەمیدا نین و دەبێت بێ شەو سەر بنێتەوە ، بەڵام دەبێت بپرسین ئەو دۆڵار و چەندان ملیۆنانەی بۆ کوێ چوون کە دەڵێیت تەرخان کراوە بۆ تەندروستی؟ لە کاتێکدا کە قەیرانى دەرمان لە هەموو نەخۆشخانەکانی هەرێم ڕووی داوە، ئەو حساب بانکییە کە لە بانکەکانی سویسرا و ئیمارات بە ناوی خێزانەکەتەوە کراون، ڕۆژانە ملیۆنان دەچێتە سەریان سەرچاوەکەى دەرمان و چارەسەرى نەخۆشەکانى کوردستانە !
خۆت ئاماژە بەوە دەکەیت (گەندەڵی هەڕەشەی نیشتمانییە) ، بەڵام تۆ خۆت گەورەترین گەندەڵی نیشتمانیت! لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤دا، فەرمانبەرانى تەندروستی مانگە و مانگ مووچە ئەگەر وەربگرن، بەڵام ئەو ڕێکەوتن و شرینیە نەوتیانەى کە بە سەرو لە ١٥ ملیۆن دۆلار کە بۆ خۆت و نەوەکەت دەستەبەر کردوون زۆر زیاترە لە هەموو بودجەی کوردستان ! ئێستاش بە ناوی “دیجیتاڵکردنی حکومەت”، میلیۆنان دۆڵار بۆ کۆمپانیاکانى برا و کوڕەکەت تەرخان دەکەیت.
هاوڵاتیان دەبێت لە دواى تۆ لێپێچینەوە لە ئەو بەناو کۆیلەیە بکەن کە کردووتە بە وەزیرى تەندروستى ! لەبەر ئەوەى لە هیچ شتێک پزیشکیدا شارەزانییە . بەڵام بۆچی کردتە وەزیر؟ چونکە کۆیلە و ژێردەستەى تۆیە و دەزانیت کە هەرچى پێ بڵێیت بە قسەت دەکات! تۆ بانگەشە بۆ باشتربوونى سیتمى تەندروستى دەکەیت بەڵام بەداخەوە زیاتر پاشەکشەى کردووە ، نەخۆشخانە گشتیەکان بە دەست قەیرانى کەمی دەرمان و ئامێرەوە دەناڵێنن، بەڵام نەخۆشخانە تایبەتەکانی هاوڕێکانت پڕێتى لە دەرمانی گرانبەها کە لە بودجەی گشتیەوە کڕدراون!؟
لەکاتێکدا کە خەڵکی کوردستان لە نەخۆشیدا دەمرن بەهۆی ناکارایی سیستەمی تەندروستیەوە ، تۆ قسە لە ئاسایش و خۆشگوزەرانی دەکەیت! ئەو هەزاران دۆڵارەی کە ڕۆژانە لە فڕۆکەی تایبەتیەکەتدا سەرف دەکەیت بۆ گەشت کردن بۆ فێستیڤالەکان، باشتر بوو بڕۆیت لە خەرج کردنى مندالانی کوردستان سەرفت بکردایە! لە ساڵی ٢٠٢٥دا، نرخی دەرمان ٤٠٠ لە سەد زیادیکردووە.
لەبەر ئەوە دەڵێم، هەر منداڵێک کە لە کوردستان لە کەمی دەرمان و خراپی سیستەمی تەندروستی دەمرێت، لە ملی تۆیە مەسروور بارزانی! ئەو سیستەمە گەندەڵەی کە تۆ بەرپاکردوتە، نەک تەنها دارایی گەل دەدزێت، بەڵکو ژیانیشیان دەدزێت. کاتێک لە کۆنفرانسەکانتدا قسە لە “کوردستانی ئارام ” دەکەیت، دەبێت ئەوەشت لە بیر بێت لە هەمان کاتدا مندالانی کورد لە نەخۆشخانەکاندا بێ دەرمان و بێ چارەسەری دەمرن. ئەمە بەتەنها گەندەڵییە نییە کوشتنی ڕاستەوخۆی گەل.

