خوێندراوەتەوە: (5.6K)

هۆگر عەلى خورشید

ئەوەی لە سلیمانی روویدا، هیچ تەفسیرێک هەڵناگرێت جگە لەوەی ئەتکی یاسایە، وە زەروورەتی ئەوەشمان پێدەلێت کە ئەبێت دادگاکانمان دادگای بکرێت.

لە کوێی دنیا بوە، کەسێک لە سەر گوومان داواکاری گشتی بێتە سەر خەت لە ماوەی چەند کاژێرێکدا، داوا بکرێ و بریار دەرچێت، قەوەت ببرێت، تەنفیز بکرێت؟!!!
وە بریاری دادگا بە کەسێک جێبەجێ بکرێت کە حوکمدراوە بە اعدام وە فەرمانی گرتنی هەیە!؟ وە بە هێزێکی نایاسای وەک کۆماندۆ کە بەربونەتە شاری سلێمانی ئەکوژن ئەبرن کەس قسە ناکات !؟؟ وە بەکارهێنانی تانک درۆن زرێپۆش لە ناو جەرگەی شارا بۆ گرتنی هێزێک کە گوایە نایاسایە!!؟؟
دەرئەنجامی ئەمە ئەوە ئەگەیەنێت هەموو کەس لە خۆی بترسێ، سەرۆکی هەموو حیزبەکان لە خۆیان بترسن، خەلکی سڤیل لە خۆی بترسێت بەیانی لە خەو هەستا دەبابە لە بەردەرگابێت بە هێزی کۆماندۆی نایاسای بە فەرماندەیەکی نایاسای پێت بلێت ئەمشەو خەوت دیوە بەتەمای نائارامی لە هەرێم دا جا زەرد ویان سەوز جیاوازی نیە.

بۆیە دووبارە دەڵێم ئەوەی رویدا ئەتکردنی یاسایە، ئەتککردنی حکومەتە کە خەوتبوو وە زەروورەتە کە دادگا دادگای بکەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 32 Today: 52 📊 Click Here