خوێندراوەتەوە: (1.4K)
بە پێی پێشبینییە فەلەکناسییەکان رۆژی ١٩ی شوباتی ساڵی داهاتوو لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
بە پێی ئەو پێشبینییانە لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی شوبات، مانگی هیلالی مانگی ڕەمەزان لە ڕووی فەلەکییەوە لەدایک دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی و ئیسلامیدا دەربکەوێت و بەم شێوەیەش، ڕۆژی پێنجشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆز دەبێت لە هەرێمی کوردستان و زۆربەی وڵاتانی عەرەبی.
ڕوانگە فەلەکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەمەزان لە ساڵی ٢٠٢٦ ڕەنگە تا ٣٠ ڕۆژ بخایەنێت و جەژنی ڕەمەزانیش ڕۆژی شەممە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٦ دەبێت.
رەمەزان
هەرێمی کوردستان
