چالاک ئەحمەد
هەژموونی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای ٧ ی ئۆکتۆبەر پاشەکشەی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام لە عێراق و هەرێمی کوردستان گۆڕانی بەخۆیەوە نەدیوە .
لە دوای پڕۆسەی داگیرکردنی عێراقەوە
هەژموونی ئێران بەتەواوی زاڵ بوو بەسەر عێراقدا، عێراق پڕبوو لە میلیشیای چەکدار کە هەموویان لەلایەن ئێرانەوە ئاڕاستە دەکرێن ، یەکێک لەو میلیشیا چەکدارانە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە(PUK).
بەدیاریکراوی لە ساڵی ١٩٩٨ بوەتە میلیشیایەکی ئێرانی ، بە دنە و هاندانی ئێران هێرش و پەلاماری بۆسەرجەم حیزبەکوردیەکان ئەنجامداوە بێ جیاوازی.
سەرەڕای ئەوەی لەو سەردەمەدا بە هۆی بوونی چەندین بەرپرسی گەورە و کاریگەر لە ناو حیزبدا کە هێشتا بۆنی بیرە نەوت و دۆلاری ئەمریکیان نەکردبوو ، رۆنەچووبون لە گەندەڵی و خۆشگوزەرانی و کاریگەری بەهێزیان بەسەر حیزبەوە هەبوو. بەڵام دوای رۆچوون لە خۆشگوزەرانی و دەست بەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی وڵات و سەرقاڵبونیان بە بازرگانی ، هەرچی پرەنسیپ و ئەخلاقە توڕیاندا و وەلایان نا .
ئەوەی زیاتر یەکێتی هەڵتەکاند بزوتنەوەی گۆڕان بوو، نەوشیروان مستەفا نەک یەکێتی وەک گەڵای دار هەڵوەراند بەڵکو لە رەگ و ریشەوە هەڵیتەکاند و پێگەی جەماوەری داروخاند و لە حیزبێکی بنکە جەماوەری فراوانەوە کردی بە حیزبێکی بچوک .
بەڵام ئەوەی یەکێتی بە پێوە هێشتەوە و نەیهێشت بکەوێت ئێران بوو، ئێران بووە پشت و پەنای یەکێتی هەموو جۆرە هاوکاریەکی پێشکەش دەکرد و لەسەرجەم هەڵبژاردنەکان تەزویرێکی ز
بێشوماری بۆ دەکرد، لە هەردوو هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان .
بەم جۆرە بە تەواوی چوە ژێر باڵی ئێران و بووە بەشێک لە پێکهاتەی سەربازی و سیاسی ئێران .
بە تایبەت دوای هێنانە پێشەوەی (بافڵ و قوباد) بوون بە کەسی یەکەمی حیزب ، بەهۆی نەبوونی ئەزمون و لێهاتویی کاری سیاسی و حیزبی و بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆکی حیزب بە یاساو رێسای خێڵەکی( پشتا و پشت ) لە باوکەوە بۆ کوڕ.
ئەم دوو بونەوەرە چونکە خاوەنی هیچ شارەزایی و لێهاتوییەک نین ، حیزب و پلە و پۆستیان وەک میراتیەک بۆ ماوەتە، ئێران زۆر سادە و ساکار جڵەوی کردون ، لە ئێستادا بەشێکن لە ستراتیژیەتی ئێران و حیزبێکی میلیشایی خاوەن دەیان هەزار چەکدار لە روی سیاسی و سەربازی و راگەیاندنەوە لە خزمەت ئەجێندا و پڕۆژەی ئێران لە هەرێمی کوردستان و عێراق کاردەکات .
خوێندراوەتەوە: (7.2K)
