سەرۆکی نوسینگەی یونامی لە هەولێر، دەڵێت ” “یونامی لە نزیکەوە چاودێریی رێکاری دادگایی دژی بەڕێزان شاسوار عەبدولواحید و لاهور شێخ جەنگی و هاوکارەکانیان لە سلێمانی دەکات.”
پێنج شەمە، ٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، فرانک رێڤێلتۆ لاناو، سەرۆکی نوسینگەی یونامی لە هەولێر، لە کاتێکدا بەشداری کۆڕبەندی (ئەنجامەکانی جێبەجێکردنی پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ)ی کرد، وتارێکی پێشکەشکرد و وتی “هەندێ هەواڵی لە بارەی رێکارە یاساییەکان و رەوشی مافە سەرەتاییەکان لە دادگاییکردنانەدا پێگەیشتووە کە مایەی نیگەرانین.”
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەبارەت بەو نیگەرانیانەی باسیان کردوە، دەڵێت ” گرنگە دڵنیابینەوە کە ئەم نیگەرانیانە چارەسەر دەکرێن بۆ بەرزڕاگرتنی بنەماکانی دادپەروەری و بەهێزکردنی متمانەی گشتی بە سیستمی دادوەری.”
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە ١٢ ئاب ٢٠٢٥، و لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل، لە ٢٢ ئاب ٢٠٢٥، لە سلێمانی دەستگیرکران. کە هەردووکیان سەرۆکایەتی دوو پارتی ئۆپۆزسیۆنیان دەکرد و لە ئێستادا لە زینداندان و تا ئێستا لاهور شێخ جەنگی نەبراوەتە دادگا.
یونامی
شاسوار عەبدولواحید
لاهور شێخ جەنگی

