خوێندراوەتەوە: (19) 
  ئەلفۆنسۆ پێرێز مونۆز یاریزانی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید باسی لە مشتومڕەکانی ڤینیسیۆس جونیۆر لە یانەی ڕیال مەدرید کرد و وتی؛
“من بە تەواوی قەناعەتم بە ڤینیسیۆس نییە، ڕەنگە هەندێک ڕەخنەم لێ بگرن، بەڵام ئەگەر بە دەستی من بێت دەیفرۆشم و گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێک واژۆ دەکەم، پێموایە ڕیال مەدرید زۆر پێویستی بە هێرشبەرێکە”.
یاریزانی پێشووی ریاڵ مەدرید دەڵێت: “من حەزم لەو دەرکەوتنە نییە کە ڤینیسیۆس لە یاریگادا پێی دەردەکەوێت، بۆ ئەو و نە بۆ ڕیال مەدرید باش نییە… زۆر داوای لێبوردن دەکەم، بەڵام دەیفرۆشم بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ باشترین هێرشبەری جیهان بکات و لە ئێستادا، ئەوە هالاندە، لە ڕووی گۆڵکردنەوە باشترینی جیهانە.”

