خوێندراوەتەوە: (40)
مەهدی محەمەد گەنجێکی ٢٥ ساڵی دانیشتووی کەلار بوو، دوای شەش ڕۆژ لە دیار نەمانی، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە ڕووباری سیراواندا دۆزرایەوە.
شەممە، ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، مەهدی محەمەد، کۆتا ساڵی خوێندنی بوو لە بەشی فیزیای زانکۆی گەرمیان، دوای ئەوەی لە یەکێک لە چایخانەیەکی ناوبازاڕی کەلار تەلەفونێک بۆ هاتوە، دەڕواتە دەرەوە و ئیتر نەگەڕایەوە و ئەمڕۆ تەرمەکەی لە ناو ڕووباری سیرواندا دۆزرایەوە.
محەمەد خالیدی باوکی لە کاتی گەڕان بۆ کوڕەکەی باسی لەوەکرد “نزیک کاتژمێر ٤:٣٥ خولەک، دەچێتە چایخانەیەک لە بازاڕ، بە ماتۆڕەکەیەوە دەردەچێت و تەلەفونی بۆ دێت، دەڕوات و لەو دیو پردەکەی ساڵح ئاغاوە کە بازگەیەکی لەبەردەمە و جادەیەکی لێ جیادەبێتەوە بۆ کانی ماسی و ئەو ناوە، ئیتر لەوێ دیار نامێنێت”.
نوێ دەکرێتەوە…
