خوێندراوەتەوە: (1.5K)
بەپێی هەواڵەکانی ڕۆژنامەی ئەتلەتیک، ئیدەر میلیتاو پێش یارییەکەی داهاتووی دێربی گفتوگۆیەکی درێژخایەنی لەگەڵ ڕاهێنەرەکەی، خابی ئەلۆنسۆ ئەنجامداوە، لە دانیشتنێکدا کە تیشکی خستە سەر ئامادەکارییە تاکتیکییەکانی تیپەکە.
ڕۆژنامەکە دووپاتی کردەوە کە یانەی ڕیال مەدرید زۆر دڵخۆشە بە چاکبوونەوەی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە و گەڕانەوەی فۆڕمە نایابەکەی لەناو یاریگادا.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ستافی تەکنیکی تیپەکە ڕاهێنانەکانیان چڕتر کردووەتەوە، وەک هەمیشە، بەمەبەستی خۆئامادەکردنی بەهێز بۆ یارییەکانی دێربی.
دێربی سبەی شەممە، لە گەڕی حەوتەمی خولی ئیسپانیا کاتژمێر 5:15خولەک بەڕێوەدەچێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە چاوەڕوانییەکی زۆر لەنێو هاندەراندا هەیە بۆ بەدواداچوون بۆ یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی خولەکەدا.
