بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم بڕیارە عێراق گۆڕانکارییەکی سەختی کەشوهەوا بەخۆیەوە ببینێت و بۆ ماوەیەکی کورت پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و دواتر بەشێوەیەکی بەرچاو رو لەدابەزین دەکەن بە جۆرێک لە هەندێک ناوچە ١٠ پلە دادەبەزن.
دەستەی کەشناسی عێراق ئاشکرای دەکات کە نەخشەی کەشوهەوا دەریدەخات کە وڵاتەکە لە ئێستادا لە ژێر کاریگەری بارستەیەکی هەوای گەرمدایە کە بەهۆی بای چالاکانەی باشووری ڕۆژهەڵاتەوە دەجوڵێت، ئەم بارستەیە پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە. گەرما دەبینین.
راشیگەیاندووە” لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست بۆ ٤٣ پلەی سەدی بەرزببنەوە، تەنانەت لە ناوچەکانی باشووریش بەرزتر بن. ئەم بەرزبوونەوەیە بە نائاسایی لە سەرووی تێکڕای پلەی گەرمی بۆ ئەم ماوەیە دادەنرێت و هۆکاری ڕاستەوخۆی جووڵەی بارستەیەکی گەرم و وشکە لە نیمچە دوورگەی عەرەبیەوە لە ڕێگەی بای باشووری ڕۆژهەڵاتەوە”.
دەستەکە دەشڵێت” ئەم دۆخە زۆر ناخایەنێت، بەو پێیەی بارستە هەوایەکی سارد لە باکووری ئەوروپاوە دێت و سەنتەری بەسەر تورکیادا دەبێت، ئەمەش ڕەوتی هەوای فێنکتر دەهێنێتە ناوچەکە. ئەم بەرە ساردە دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە پلەی گەرمیدا، پلەکانی گەرما بە خێرایی دادەبەزن، هەندێکجار لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ١٠ پلە یان زیاتر دادەبەزن”.
بە پێی پێشینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق، ڕۆژی شەممە ٢٠ی ئەیلول پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە بەغدا بۆ ٣٣ پلە دابەزن، ناوچەکانی باکوور بەهۆی نزیکبوونەوەیان خێراتر هەست بە دابەزین دەکەن، لە کاتێکدا باشوور وردە وردە دادەبەزێت، بەڵام ئەوانیش کاریگەرییان لەسەر دەبێت”.
بڵاویشیکردوەتەوە کە ئەم گۆڕانکارییە لەناکاوە نەک تەنها کاریگەری لەسەر کەش و هەوا هەیە، بەڵکو کاریگەری لەسەر تەندروستی و کشتوکاڵیش دەبێت، لە ڕوانگەی تەندروستییەوە، گۆڕانکارییە خێراکە جەستەی مرۆڤ ماندوو دەکات و ئەگەری تووشبوون بە هەڵامەت و ئەنفلۆنزا زیاد دەکات، بەتایبەتی لای منداڵان و بەساڵاچووان، لە ڕووی کشتوکاڵییەوە، ئەو بەرهەمانەی کە هەستیارن بە هەڵاوسانی پلەی گەرمیە، دەبێت لە جیاوازی نێوان گەرمای ڕۆژ و سەرمای شەو بپارێزرێن.
کەشناسی
پلەکانی گەرما
هەرێمی کوردستان
